دوای ئەوەی ئەمڕۆ ٣٠ ی ئەیلولی ٢٠١٩ عادل عەبدول مەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند” ئەو موشەکانەی لە مانگی رابردودا هاویژران بۆ کۆگاکانی چەکی حەشدی شەعبی لەلایەن ئیسرائیلەوە ئەنجامدراون”، هاوکات حەشدی شەعبیش ڕاستەوخۆ هەڕەشەی وەڵامدانەوەی ئیسرائیل دەکات.

کەمال حوسناوی، ئەمیری گشتی چەکدارانی بزوتنەوەی ئەبدال، کە گروپێکی چەکدارین و لە ژێر دەسەڵاتی حەشدی شەعبیدان، بە شەفەق نیوزی ڕاگەیاند” ئێستا مافی خۆیانە هێرش بکەنە سەر ئیسرائیل دوای ئەوەی عادل عەبدولمەهدی بە راستەوخۆی بەرپرسیاریەتی ئەو هێرشەی داوەتە پاڵ ئیسرائیل”.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لەچاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا، عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق، رایگەیاندووە، بەپێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، هێرشەکانی ئەمدواییەی سەر بنکە سەربازییەکانی حەشدی شەعبی لەعێراق لەلایەن ئیسرائیلەوە ئەنجامدراون.

حەشدی شەعبی، ڕێکخستنێکی ٤٠ یەکەی سەربازییە لە عێراق، کەزۆرینەیان مووسڵمانی شیعە مەزهەبن لەپاڵ ئەوانیش سوننە، مەسیحییەکان و ئێزدییەکان عێراق هەن، دەستپێکی درووستبوون و چالاکییەکانی ئەم گرووپە دەگەڕێتەوە بۆ حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٤ ئەمەش لەدوای هاتنی داعش بۆ عێراق، حەشدی شەعبی ڕۆڵی هەبوو لە ڕزگارکردنی مووسڵ لەدەستی داعش هەروەها گرتنەوەی کەرکووک بەهاوبەشی لەگەڵ سووپای عێراق.

لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦، فوئاد مەعسووم سەرۆک کۆماری عێراق واژوویکرد لەسەر یاسای پەرلەمانی عێراق دەربارەی بەیاساییبوونی حەشدی شەعبی.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام