پاسه‌وانى تایبه‌تى شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیزی پادشای سعودیە، لیوا عه‌بدولعه‌زیز بن به‌داخ فه‌غم قه‌تیرى لەهەلمەرجێکی نادیاردا كوژراوه‌.


بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵی سعودیه‌، ئێواره‌ى دوێنێ  شه‌ممه‌، لیوا عه‌بدولعه‌زیز بن به‌داخ كه‌ به‌ “پاسه‌وانى پادشاكان” كوژراوه‌.


بەشێک لەمیدیا عەرەبیەکان باس لەوە دەکەن کە ناوبراو بەهۆی کێشەیەوە لەگەڵ هاوڕێیەکی کوژراوە.


لیوا عه‌بدولعه‌زیز بن به‌داخ‌و باوکی، ماوەی ٣٠ ساڵ پاسەوانی تایبەتی شا عه‌بدوڵڵا بن عه‌بدولعه‌زیز پادشای كۆچكردوی سعودیه‌ بون.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام