۱_ عومەر سەید عەلی_ پەرلەمانتاری تەقاوت.

۲_ عەدنان عوسمان_پەرلەمانتاری تەقاوت.

۳_برزۆ مەجید_پەرلەمانتاری تەقاوت.

٤_دەرباز محەمەد_وەزیری تەقاوت.

٥_ جەلال جەوهەر _وەزیری تەقاوت.

٦_شەماڵ عەبدولوەفا_وەزیری تەقاوت.

۷_جەمال حاجی محەمەد_ وەزیری تەقاوت.

تەحەدا ئەکەم ناونیشانی تەقاوتیی یەکێک لەمانە هەڵەبێت.

جا تۆ سەیر ئەم هەموو تەقاوتە! ئەمە خانەی ڕاپەڕاندنی حزبە یان نادی تەقاوتەکان؟.

تا لەوەزیفەدا بوون خەریکی گیرفان پڕکردن و گۆڕینی ژیانی خۆیان بوون، ئێستاش بەکۆڵێک تەقاوتیەوە هاتون درۆی گۆڕینی ژیانی خەڵک دەکەن، ئەمەیە چیرۆکی تاڵ و بەرهەمی دواین پرۆژەی نەوشیروان مستەفا!.

هەڵگرتنی ناوی گۆڕان بۆ ئەم حزبەو بەم گیپاڵەوە، کە بۆتە ڕێگرێکی گەورە لەبەردەم گۆڕانکاری، ئیهانەیەکی گەورەیە بە خودی پرۆسەی گۆڕانکاری و هەموو چاوەڕوانییەکانی.

ئەمانە هەر کارە بن، فڕیان بەسەر گۆڕینی ژیانی خەڵک و دونیای گۆڕانکارییەوە نییە، ئەسڵەن هیچ زەرورەتێک بۆ وجودی گۆڕان بەم فۆرم و ناسنامەو سیاسەتکردنەوە، نەماوە.

بەڵێن بێت ئەگەر ناوی گۆڕانیان لەخۆیان کردوە منیش وازیان لێدەهێم، بەڵام تا بەناوی گۆڕانەوە خەریکی کەسابەت و گەوجاندنی خەڵک بن، ئەوە بەردەوام کوتەکەکەم لەئاودا دەبێت بۆیان.

گۆڕانکاری شەڕو خولیای لەمێژینەی ئێمەیە، ئینجا یان کاتی خۆی نەوشیروان مستەفا لەدەستی فڕاندین و ئیمپراتۆریەتێکی سیاسی و دارایی بۆ کوڕەکانی لەڕێی بەردەستەکانیەوە دامەزراند، یان ئەوەتا ئەم ساختەچیانەی جێنشینی، دەیانەوێت پێمابڵێن نەوشیروان مستەفا باوکی دەوڵەمەندەکان بووە نەک هەژارەکان و پیاوێکی دەسەڵاتخواز بووەو دەمی نەیگەیشتوێتێ بەوشێوەیەی کە خۆی ئەیەوێ، نەک کابرایەکی یاخی و عەدالەتخواز ، وەک ئەوەی بانگەشەی دەکرد….. بفەرموون وەڵام بدەنەوە!.

تایبەتمەندییەکان: بابەتی هەڵبژاردە

زیادکردنی وەڵام