کرملین بنکەی سەرکردایەنی روسیا رایگەیاند “بەرپرسێکی پێشوی روسیا وەک سیخور کاریکردوە لەدەزگای هەواڵگیری سی ئای ئەی، ئەو بەرپرسە لە بنکەی سەرکردایەتی روسیا کاریکردوە بەڵام لە پەیوەندی راستەوخۆدا نەبوە لەگەڵ ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکی روسیا”.

رۆژی دوشەممە، هۆکارەکانی راگەیاندنی ئەمریکا ئاماژەیان بەوەکرد، دەزگای هەواڵگیری ئەمریکا سەرکەوتوبون لەئەرکە نهێنیەکەی ساڵی 2017 توانیویانە بەرپرسێکی پلەبەرزی روسیا کە لەبەرژەوەندی ئەمریکا کاریدەکرد بەسەرکەوتوی بگەیەننە دەرەوەی روسیا.

ئەو بەرپرسە کاریکردوە بۆ بنکەی سەرۆکایەتی روسیا لە نێوان ساڵەکانی 2016 بۆ 2017

 

رۆژنامەی کۆمەرسانتی روسی رایگەیاند، ئەو بەرپرسە روسیەکە ناوی “ئەولیگ سمولینکۆفە”.

سەرچاوەکە ئەوەشی راگەیاند،”ئەو بەرپرسە کاریکردوە بۆ بنکەی سەرۆکایەتی روسیا لە نێوان ساڵەکانی 2016 بۆ 2017″ .

وتەبێژێک بەناوی کرملینەوە رایگەیاند،”راپۆرتە هەواڵیەکانی ئەمریکا زیاتر لە چیرۆکی ئەفسانەی دەچێت”.

پێشتر سەرچاوەی هەواڵی سی ئای ئەی رایگەیاندبو، ناچاربوین بە دەرکردنی یەکێک لەسیخورە هەرە گرنگەکانمان لەناو روسیادا بوە بە ئەرکێکی نهێنی لە ساڵی 2017 وە لەوێدایە.

بریاری دەرکردنی ئەو جاسوسە لە روسیا دەگەرێتەوە بۆ مانگی مارسی 2017، دوای چاوپێکەوتنێکی نێوان دۆناڵد ترەمپ و  سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا

 

سى ئای ئەی ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومەتی دۆناڵد ترەمپ، ئاگاداری ئەرکە نهێنیەکەن، راشیگەیاند ” بریاری دەرکردنی ئەو جاسوسە لە روسیا دەگەرێتەوە بۆ مانگی مارسی 2017، دوای چاوپێکەوتنێکی نێوان دۆناڵد ترەمپ و  سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا وسێرگی کاسیلیاک سەفیری ئەوکاتەی روسیا لەئەمریکا لەکۆشکی سپی ئەمریکادا.

لەچاوپێکەوتنێكدا ترەمپ و لاڤرۆڤ گفتوگۆیانکرد دەربارەی هەندێک زانیاری  نهێنی، کەهەندێکیان پەیوەندیان هەبو بەرێکخراوی تیرۆرستی داعش لەسوریا، كە وەك باسكراوە ئیسرائیل سەرچاوەی ئەو زانیاریانە بوە.

سەرەڕای ئەوەی ئەو چاوپێکەوتنە باسی سیخورەکەی تێدا نەکراوە، بەڵام ئاگاداریەک بوە سەبارەت بەمەترسیەکان کە لەوانەیە روبەروی سیخورەکەی ئەمریکا لە روسیا بێتەوە.

مایک پۆمپینۆ کە لەو کاتەدا بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری سی ئای ئەی ئەمریکا بو رایگەیاندوە، زۆرێک لە بەرپرسانی ئیدارەی ترەمپ زانیاریان لەبارەی جاسوسەکە هەبوە و ئاگەداری بون.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام