هەمیشە لەکاتى گەشتەکانماندا بۆ شوێنێکى دور لە شوێنى نیشتەجێبونمان، بیر لە ئەو رێگایەدەکەینەوە کە پێویستە لێوەى بگەین بەشوێنى مەبەست، هەندێک جار ئەو رێگایەى کە ئێکمە بە ئۆتۆمبێلەکانمان لەسەرى هاتوچۆ دەکەین مەترسیدارن و هەندێک جار رێگایەکى تاقەت پروکێن و ماندوکەرن، هەندێک جاریش باشى رێگاوبان و بینینى ئەو سروشتەى کە دەورى رێگاکەى گرتوەتەوە چێژێکى زۆر بە گەشتیارەکان دەبەخشێت و دورى رێگاکەیان لەبیردەباتەوە.

کۆمەڵێک رێگاى هاتوچۆى سەرنج راکێش:

روتا 40، دەکەوێتە وڵاتى ئەرجەنتینەوە و درێژى رێگاکە 4406 کیلۆمەترە و 16هەزار مەتر لە ئاستى روی دەریاوە بەرزە و دەکەوێتە نێو چەند زنجیرە چیایەکەوە.

 

کاراکۆرەم، دەکەوێتە نێوان چین و پاکستان و بەسەر زنجیرە چیایەکدا بە درێژایی 800 میل درێژ دەبێتەوە و بەشێکە لە رێگەى ئاوریشمى کۆن.

 

ستێلڤیۆ پاس، ئەم رێگایە دەکەوێتە وڵاتى ئیتالیا و 9 هەزار پێ بەرزدەبێتەوە و 48 لۆفەى تێدایە.

 

کۆل دو تورینى، دەکەوێتە وڵاتى فەرەنساوە و بەیەکێک لە جوانترین و سەرنج راکێشترین رێگاکانى ئەو وڵاتە دادەنرێت بەهۆى هەڵکەوتەى جوگرافیاى دەوروبەرى رێگاکەوە.

 

گۆلیانگ، ئەم رێگایە دەکەێتە وڵاتى چینەوە بە لێوارى چیاى تای هانگەوەیە، نزیکەى 3بۆ 4 میل درێژدەبێتەوە.

تایبەتمەندییەکان: هەمەڕەنگ

زیادکردنی وەڵام