ئەگەر سەرنج لە بەها گرنگەکانی گۆڕان بدەیت، کەمتر لە مانگێک دوو هەڵسووڕاوی گۆڕان گیانیان لەدەستدا، یەکیان خالیدی حەمە قەڵای لە قەڵادزێ، کە مفەوزێکی ئاسایشی سزادراو بوو لەسەر گۆڕان، دوای ئەوەی کت وپڕ دڵەکەی لەلێدان کەوت، لەئاستی باڵا پێشوازی لە پرسەکەی کرا، لەڕێکخەری گشتیەوە کە بەتەلەفۆن بەشداری پرسەکەی بوو، بگرە بۆ چەندین کەسایەتی پەرلەمانتار و ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان و هەڵسوڕاوی هەرە دیارەکانی بەشداری بوون، دوای ئەویش هەڵسوڕاوێکی تر بەناو سەلام نەوشیروانی لەشاری کۆیە، کە کوڕێکی هەژار ، سەڕای ئەوەش خەڵکی خۆرهەڵاتی کوردستان و لەناو کەمپی حیزبی دیموکرات، بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجە گیانی لەدەستدا، کەلەئاستێکی باڵا و بەرفراوان بزووتنەوەی گۆڕان بەشداری تێداکرد، لە دەروەی وڵاتیش پرسەی مامۆستا دێهات، بەهەمان شکۆوە بەڕێوەچوو، چەندین پرسەی تری هەڵسوڕاوان، بەهامان شێوە گرنگی و بایەخی زۆری بەخۆوە بینیوە.
بەڕێکردنی ئەم جۆرە لەپرسە دەرخەری ئەوەیە کە تاک لەناو بزووتنەوی گۆڕان گرنگە، بەهای مرۆڤ بەرزە، گرنگی تەواو بە بەهای مرۆڤ دەدرێت، ڕێز لەهەوڵ و ماندووبوونی دەگیرێت، خەبات و قوربانیدانی تاک لەبەرچاوە، مرۆڤ دوای مردنی بەم شکۆیەوەیە ڕێزی لێبگیرێت لەناو ریزەکانی گۆڕان، بەزیندووی بەهاکەی زۆر بەرز و پیرۆزترە، ئەو بزووتنەوەی لە درووست بوونیەوە لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لەتاک و گێڕانەوەی شکۆ بۆ مرۆڤ درووست بوە.
بەوانەی دەڵێن بزووتنەوەی گۆڕان لە پرانسیپ و بەها پیرۆزەکانی لاداوە باچاوێک لە پرسەی ماوەی ڕابردووی چەند ڕەوانشادێکی وەک مامۆستا لادێ و کاک خالیدقەڵا و کاک سەلام نەوشیروانی جوانەمەرگ بکەن، بزانن بەهای تاک و پیرۆزی مرۆڤ لای گۆڕان چەند گەورە و گرنگە؟!
ئەوانەی بانگەشەی ئەوە دەکەن کە گۆڕان لایداوە، لەم نرخە دەترسن لەوەی کە گۆڕان بە گرنگیەوە لە هەڵسوڕاوانی دەڕوانێت، لەوگرنگیە حەپەساون کە گۆڕان بەهەڵسوڕاوانیان دەدات، دەبێت هێز وابێت، دەبێت بە نرخەوە بڕوانێتە تاکەکانی خۆی، تاکیش ئەگەر بیەوێت بەها و گرنگی لەدەست نەدات دەبێت لەو سەنگەرەوە خەبات بکات کە خزمەت بەکۆمەڵگا دەدات، سوربێت لە سەر خەبات و ماندووبوونی لەپێناو گەلەکەیدا، خالید قەڵات لە دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕانەوە تا دواساتی مردنی  چەندین ساڵ بەردەوام بوو، بەنان بڕین و سزادان کۆڵی نەدا، ئامادەی هەمووقوربانیەک بوو، لەپێناوی سەرخستنی پڕۆژەی گۆڕانکاری، هەروەها سەلام نەوشیروانی گەنجێکی بەتوانا و بەورەو خۆڕاگر، بەرداوام بوو لەسەر درێژەدان بە کاروانی گۆڕانکاری، تا دواجار بە سەربەرزی گەورەوە چونە کاروانی نەمران.
بزووتنەوەی گۆڕان هیچی نەگۆڕیبێت، ئەوەی گۆڕی کە بەرپرسەکان چیتر کادر و ئەندامانی خۆیان وەک کۆیلە نەبینن، هێشتا لای هەندێک هێز ئەندامانی خۆیان وەک کرێگرتە دەبینن، بۆیە تاک لایان هیچ بەها و پیرۆزیەکی نیە و بەگومانەوە دەڕوانەیەک هیچ بەهاو  نرخێک بۆ یەکتری دانانێن، بەڵام بزووتنەوەی گۆڕان توانی تاک گرنگی پێبدا و ڕێز لەماندووبوونی بگرێت، شکۆی بپارێزێت، ئەوەی گۆڕان کردی جگە لەوەستانەوە دژی خراپی سیستەمی سیاسی و گۆڕانکاری لەهەموو گرنگتر ئەم شۆڕشە کۆمەڵایەتیە بوو، کە توانی جارێکیتر ڕێز بۆ مرۆڤ بوون بگێڕێتەوە، مرۆڤی کورد لەبەکاڵا بوون بپارێزت و ژیان و شەهامەتی بەبەردا بکاتەوە.
ئێستا گۆڕان تاکە هێزە لە باشوری کوردستان کە پارێزگاری لە بەها و شکۆی تاکی کورد دەکات، تاکە هێزە بەکردار لەم ڕێزبازەدا شۆڕشی گەورە بەڕێوەدەبات، نەیارانی گۆڕان ئەم گرنگیدانە بە هەڵسوڕاوانی بەمەترسی دەزانن بۆ سەرخۆیان، ئەمەش وایکردوە پڕوپاگەندە دژی ئەم بزووتنەوەیە بکەن، گوایە لە پرانسیپەکانی خۆی لایداوە.
 بزووتنەوەی گۆڕان لە ئەنجامی قووڵ و باوڕی تەواوی بەهەڵسووڕاوانی پێداگرە لەداکۆکی کردن لەمافەکانیان، بە گرنگی زۆرەوە دەڕوانێتە ڕۆڵی هەڵسوڕاوانی، ڕۆڵەکانیان بەبایەخەوە تەماشادەکات، بە پیرۆزیەوە دەڕوانێتە ماندووبوونیان، جگە لە هەڵسوڕاوانی بەنرخێکی زۆریشەوە لە دەنگدەرانی دەڕوانێت، بەردەوامیش داکۆکی لە مافەکانیان دەکات و هەموو هەوڵێکی لەپێناو خزمەتکردنیان خستۆتەگەڕ، ئەم هەوڵەشی لەپێناو هەمووتاکێکی کوردە، ئێستا لەناچاریدا هێزەکانی تریش خەریکە ئاوڕ لە ئەندامەکانیان بدەنەوە بەڵام هێشتا هیچ لە ئەندام و بەرپرسەکانیان متمانەیان بەیەکتر نیە، بەڵکو ئەوەی بەیەکتری بەستونەتەوە ترسە. ئەم هێزانە لەئەنجامی بێمتمانەی و دردۆنگیان بەرامبەر بە ئەندامانیان گومانیان لەتاک بەتاکی خۆیان هەیە، ئەمەش لەئەنجامی بێ بەهاکردنی ڕۆڵی کادرەکانیانە.
بۆیە ئەوەی گرنگە هەڵسوڕاوانی گۆڕانن  کە لەناوکۆمەڵگادا بەهای پیرۆزی خۆیان بپارێزن، بەگرنگیەوە لە کارەکانی خۆیان بڕوانن، بەردەوامبن لەسەر خەبات و درێژەدان بە پڕۆژە گرنگەکەی گۆڕان و ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا کە وەستانەوەیە دژی نادادی و ستەم و گەندەڵی و ڕێزگرتنە لەتوانای تاک و پاراستنی شکۆی مرۆڤ.
تایبەتمەندییەکان: بابەتی هەڵبژاردە

زیادکردنی وەڵام