دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، پێدەچێت لەکۆبونەوەی داهاتوی ئەنجومەنی گشتی سەربە نەتەوە یەکگرتوەکان لەگەڵ حەسەن رۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆببنەوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ چوارشەممە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بەرۆژنامەنوسانی کۆشکی سپی رایگەیاندوە، پێدەچێت لەکۆبونەوەی داهاتوی ئەنجومەنی گشتی سەربە نەتەوە یەکگرتوەکان لەگەڵ حەسەن رۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆببنەوە.
رۆژنامەنوسان پرسیاری ئەگەری دیدار و کۆبونەوەیان لەگەڵ رۆحانی ئاراستەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا کردوە و لەوەڵامدا ترەمپ رایگەیاندوە، ئەگەری هەمو شتێک هەیە و هەمیشە دەرگاکان بۆ کۆبونەوە لەگەڵ رۆحانی کراوەیە.

ترەمپ راشیگەیاندوە، حەزدەکەن کێشەکان چارەسەربکەن و ئەگەر بیانەوێت دەتوانن لەماوەی 24 کاتژمێردا تەواوی کێشەکان چارەسەربکەن.

ئەمریکا بەردەوامە لەسزادانی ئێران و وڵاتانی ئەوروپاش بەتایبەتی فەرەنسا فشاری زیاتر دەکات بۆ هێشتنەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەناو رێکەوتنەکە

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام