بەو ناونیشانەی سەرەوە، راپۆرتێك لە (نیزافیسیمایا غازیتا) بڵاوكراوەتەوە و بە دووری دەزانێت دیداری نێوان رۆحانی و ترامپ ساز بكرێت و هۆكارەكانیش دەخاتەروو.

بەپێی راپۆرتەكە، هەردوو سەرۆكی ئێران و ئەمریكا بانگەشەی ئەوە دەكەن ئامادەن پێكەوە كۆببنەوە، ئەمەش پاش سەردانە كورتەكەی وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف هات بۆ لووتكەی گروپی حەوت لە فەرەنسا.

بەڵام شارەزایان پێیانوایە راگەیاندنەی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا شتی تازەی تێدا نییە، لەو بارەیەوە پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە زانكۆی قەتەر نیقۆلای جۆكانۆف وتی: روونە كە ترامپ دەیەوێت ئێران ناچار بە گفتوگۆ بكات بە مەرجە تایبەتەكانی و بە شێوەی خولی ئەمە وەبیر ئێرانییەكان دەهێنێتەوە دوای هەر گەڕێكی فشار لەسەریان.

ئەو وتیشی: لەبەر ئەوە بواری ئەوە نییە قسە لەسەر شتێكی نائاسایی بكرێت. ئایا رۆحانی ئەم داوا راستەوخۆیە قبوڵ دەكات؟ وا گومان دەبەم، نەخێر لەكاتی ئێستادا، ئەو مەرجانەی ئەمریكا باسیان دەكات ئێران قبوڵی ناكات.

باسی لەوەش كردووە، سەرەرای ئەمە، لە ناو وڵاتدا رۆحانی بە شێوەیەكی پراكیتكی لەو قەرزانە ماندوبووە، كە رابەری ئێران بۆ هەر دانوستانێك پێی دەدات لەگەڵ ئەمریكییەكان، كە ئەوە رابەرە بڕیار دەدات دانوستان لەگەڵ ئەمریكییەكان بكرێت یاخود نا؟

لە كاتی ئێستادا، بەگوێرەی قسەی پرۆفیسۆری یاردەدەری ناوبراو هەڵوێستەكە لەتاران روونە، مانەوە لە دۆخی نە شەڕ نە ئاشتی بمێنێتەوە و چاوەڕوانی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی ئەمریكا بكرێت، كە بەبۆچوونی ئێرانییەكان رەنگە گۆڕانكاری سنوردار بێتە كایەوە.

لە نێو بازنەكانی پارێزگاراندا بە رێژەیی، یان، وەك دەڵێن “هەڵۆكانی تاران” كۆ دەنگی لە نێوانیاندا نییە دەربارەی ئەوەی پێویستە ئێران پارێزگاری لە پەیوەندییەكانی بكات لەگەڵ سەركردایەتی ئێستای ئەمریكا و بەستنی لوتكەی نێوانیان یان نا؟

جگە لەمەش، شارەزای سەربازی یۆری لیامین بۆ گۆڤارەكە وتویەتی: بەشی پارێزگاری بەربژێری ئێرانی هەماهەنگ و رێك نین، بە شێوەیەكی گشتی، هەندێك بڕوایان وایە لەسەر دۆخی ئێستا بمێننەوە و هەندێكیش لایان وایە بەردەوام بن.

ئەوەشی وت: دیارە، ئەگەری كۆبوونەوەی نێوان ترامپ و رۆحانی هەیە، بەڵام هەندێك هۆكاری زۆر هەیە كاریگەری لەسەر ئەمە هەیە. دۆخی ئێستای رۆژهەلاتی ناوەڕاست ناجێگیرە، بۆیە قورس و ئالۆزە چۆنیەتی كۆتایی هاتنی كێشەكان بخەمڵێنرێت.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام