عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رێبه‌رى پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که‌) له‌ په‌یامێکیدا که‌ له‌رێگه‌ى پارێزه‌ره‌کانیه‌وه‌ بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌ ئاشکرا ده‌کات که‌ له‌توانایدایه‌ له‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌کاد شه‌رى نێوان تورکیا و په‌که‌که‌ رابگرێت.

دواى ئه‌وه‌ى پارێزه‌ران نه‌ورۆز ئویسال و رێزان ساریجا چاویان به‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رێبه‌رى زیندانیکراوى پارتى کرێکارانى کوردستان که‌وت، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا به‌شێکى نامه‌یه‌کى ئۆجه‌لانیان ئاشکرا کرد که‌ ئاڕاسته‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى تورکیا و هێزه‌ جیهانییه‌کانى کردووه‌، تێیدا ئاماژه‌ى به‌ له‌به‌رچاوگرتنى پێگه‌ى کورد کردوه‌ و ده‌ڵێت:”وه‌رن پێکه‌وه‌ کێشه‌ى کورد چاره‌سه‌ر بکه‌ین”.

وه‌ک ئاماژه‌ى پێکراوه‌، له‌نامه‌که‌دا هاتوه‌” ده‌توانم له‌ماوه‌ى یه‌ک هه‌فته‌دا کۆتایى به‌ ئه‌گه‌رى شه‌ێ‌ بهێنم و چاره‌سه‌ره‌کان بخه‌مه‌ڕو، و من دڵنیام له‌ خۆم و ئاماده‌شم بۆ چاره‌سه‌ر، پێویسته‌ له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تى تورکیاش ئه‌و ئه‌رکه‌ جێبه‌جێ بکات که‌ له‌سه‌رشانیه‌تى له‌و چوارچێوه‌یه‌دا”.

بڕیاره‌ له‌ چه‌ند کاتژمێرى داهاتوودا ته‌واوى نامه‌که‌ى ئۆجه‌لان بۆ راى گشتى له‌لایه‌ن پارێزه‌ره‌کانیه‌وه‌ بخرێته‌روو.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام