حوسییەكان مووشەكێكی بالیستییان ئاڕاستەی سەربازگەیەكی سعودیە كرد كە دەكەوێتە باشووری رۆژئاوای وڵاتەكەوە.

یەحیا سەریع وتەبێژی حوسییەكان لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردەوە “مووشەكێكی بالیستی جۆری بەدر ئێفمان ئاڕاستەی سەربازگەیەك لە پارێزگای نەجران باشووری رۆژئاوای سعودیە كرد”.

راشیگەیاند مووشەكەكە بە تەواوی ئامانجەكەی خۆی پێكاوە و كوژران و برینداربوونی دەیان سەربازی سعودیە و چەكداری یەمەنی لێكەوتووەتەوە.

یەحیا سەریع باسی لەوەشكردووە، مووشەكە بالیستییەكەیان لە كاتێكدا ئاراستەی سەربازگە كردووە كە هاوپەیمانیەتی عەرەبی بە رابەرایەتی سعودیە ئامادەكاری دەكرد بۆ ئەوەی پێگەی حوسییەكان لە یەمەن بكاتە ئامانج

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام