وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند، واشنتن پێشوازی لە بڕیارەكەی بریتانیا دەكات سەبارەت بە بەشداریكردنی لە هاوپەیمانی تایبەت بە پاراستنی ئازادی هاتوچۆ لە كەنداو.

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەگەڵ هاوتا بریتانیەكەی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیان ئەنجامدا و لەمیانی لێدوانەكەیدا پۆمپیۆ رایگەیاند “واشنتن پێشوازی لە هەنگاوەكەی بریتانیا دەكات بۆ بەشداریكردنی لە پاراستنی ئازادی هاتوچۆ لە گەروی هورموز”.

ئاماژەی بەوەشكرد “ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا هیواخوازە بەرامبەر هەڵسوكەوتە تێكدەرانەكانی ئێران، بریتانیا هەنگاوی زیاتر بنێت لە ئەنجامدانی لێپێچینەوەی زیاتر لەگەڵ ئەو وڵاتەدا”.

لای خۆیەوە دۆمینیك راب، وەزیری دەرەوەی شانشینی یەكگرتوی بریتانیا دوپاتیكردەوە “لەندەن خواستی لەسەر كەمكردنەوەی هۆكارەكانی گرژی و ئاڵۆزیەكانی ناوچەكە هەیە”، وتیشی “گرنگە لە گەروی هورموز ئارامی ئازادیەكانی هاتوچۆ گرەنتی بكرێت”.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام