نام ئەوێت بە مەبەستی کۆکردنەوەی کۆمێنت و لایك
لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان وشە بێ جلو بەرگەکان و  وشە پێکەنیناویەکان فرێ بدەمە بازاری فەیسبوك ،،

بەڵکو ئامانج بڵاوکردنەوەی فکری هۆشیاری کلتوری نەتەوەی ئاشتەوای و یەکتر قبوڵکردنە ،، بەمەبەستی دەرباز بوونی تاك لە بازنەی بە کۆیلەکردنە،

بە بۆچونی من ئەو جۆرە قەڵەمانە هیچ خزمەتێك ناگەێنن ،

بەڵکو رۆڵی خراپ دەگێرن لە هەڵدێرانی کۆمەڵگا،

پێم وایە قەڵەم بەدەستەکان دەبێت رۆڵی بەر چاو بگێرن لە هۆشیارکردنەوە و بەرەو پێش بردنی کۆمەڵگا لەرووی بڵاوکردنەوەی فکر و گەرانەوەی کەرامەت و بنیاد نانەوەی تاكی کۆمەڵگا لەسەر بنەمای باوەر بوون بە خۆ ،

دەبێت تاکی کورد لەو فکری خۆ بە کەم زانین و خۆ بە بچوك بینین رزگار بکرێت ،،

تاك ببێت بە داهێنەر و خاوەنی بریاری ژیان بێت ،

لە تێكشکانی تاك بە پلە یەك سەرکردایەتی حیزبە کوردیەکان و دەسەڵاتی کوردی رۆڵی بەرچاویان بینیوە ،
ئەگەر درک بە خراپی رۆڵیان نەکەین،

ئەوە  راستی کویریمان دەردەکەوێت ،

بە پلە دوو چینە قەڵەم بەدەستەکە کە زۆربەیان سێبەری  دەسەڵاتی چەوسێنەرن ،تەمسیلی سیاسەتی سیاسیە بازرگان و شەهوەت بازەکان  دەکەن،،
تاکیان  سەرقاڵ کردوە بە بابەتە سێکسی و بابەتە کۆمیدیەکان ،

ئەم رۆڵەش خزمەتی بە بەهێز کردنی دەسەڵاتی چەوسێنەر و دەسەڵاتی بنەماڵەی کردوە  ، تاك بچوککراوەتەوە بەئەندازەی ئەوەی ئەسڵی خۆی بیرچووە،

تاك دەبێت لەسەر بنەمای بابەتە هۆشیاری و کلتوری و نەتەوەی و  مێژووی  پەروەردە و بنیاد بنرێت ،،

کاتێك کۆمەڵگا دەبێت بە خاوەنی مرۆڤ گەلێکی هۆشیار و کلتوری و نەتەوی و یەکتر قوڵکردن ،،ئیدی هیچ رەوت و هێز و دەسەڵاتێك ناتوانێت تاك بە کۆیلە بگرێت ،،

دواجار کۆمەڵگا دەبیت بە هەڵسورێنەری حیزب و دەسەڵات و حکومەت ،، نەکا بە پێچەوانەوە بیت وەك ئەوەی لەم وڵاتەی ئێمە دەگوزەرێت ،،  رۆڵی کۆمەڵگا لە بریارە سیاسی و ئابوری و نیشتیمانیەکان  خنکینراوە ،، وەک ئەوەی لە وڵاتەکەی ئێمە چەند بنەماڵەو چەند کەسێك بژین ، هەر ئەوان بریاردەرن ،،

کۆمەڵگاکەمان کۆمەلگایەکی لەچاڵنراوەو رۆڵی مردو دەگیریت ،،

هۆکاری لەچاڵنانی کۆمەڵگا ، رێژەی زۆری قەڵەم فرۆشەکانە

چینی گەنجان کە هێزی سەرمایەی مرۆین لە هەموو ولاتێك  ،
ئەم سەرمایە مرۆیە رۆڵ دەگێرێت لە ئارەستە کردنی دەسەڵات و حکومەت ،
دەسەڵات لە وڵاتی ئێمە  ئاقڵانە  کاری کردوە لە بێ رۆڵکردنی گەنجان بە شێوەیەکی ناراستەو خۆ لە رێگەی قەڵەم فرۆشەکان بۆ سەرقاڵکردنیان بە بابەتە سێکسی و بابەتە کۆمیدیاکان ، ئەم هەوڵە باش سەری گرتوە بابەتە فکری و هۆشیاری و کلتوری و نەتەویەکانی هەلداوەتە دەرەوەی  کۆمەڵگا ،،
هەر بۆیە وڵاتەکەمان خاوەنی زۆرترین تاکی کۆیلەیە.

تایبەتمەندییەکان: وتارو بیروڕا

زیادکردنی وەڵام