ڕۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیلی ئاشكرایكرد، ئێران موشه‌كی زۆر پێشكه‌وتووی بۆ عێراق گواستوه‌ته‌وه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش بوه‌ته‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ بۆسه‌ر ئاسایشی ئیسرائیل.

له‌نوێترین ژماره‌ی ڕۆژنامه‌ی هارتس-ی ئیسرائیلیدا هاتووه‌، ئێران چه‌كی پێشكه‌وتو و موشه‌كی زیره‌كی ڕه‌وانه‌ی عێراق كردووه‌، كه‌ موشه‌كه‌كان تا مه‌ودای 200 بۆ 700 كیلۆمه‌تر بڕده‌كه‌ن، به‌وه‌ش موشه‌كه‌كان ده‌توانن بگه‌نه‌ هه‌ر شوێنێكی خاكی ئیسرائیل كه‌ ئێران بیه‌وێت.

ڕۆژنامه‌ ئیسرائیلییه‌كه‌ ده‌ڵێت، موشه‌كه‌كان توانای پێكانی ئامانجه‌كانیان ته‌واو ورده‌، ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌ هۆی هه‌ره‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ بۆسه‌ر ئاسایشی ئیسرائیل.

به‌رپرسانی به‌رگریی و هه‌واڵگریی ئیسرائیل پێیان وایه‌، ئێران له‌ ڕێگه‌ی عێراقه‌وه‌ ده‌یه‌وێت پێداچوونه‌وه‌ به‌ سیاسه‌تی خۆی له‌ناوچه‌كه‌دا بكات، ده‌ستگه‌یشتنی ئیسرائیلیش به‌ ئێران وه‌ك ده‌ستگه‌یشتنی به‌و وڵاته‌ له‌ سوریا ئاسان نییه‌.

باكووری عێراق (هه‌رێمی كوردستان) دیارترین شوێنه‌ كه‌ ئێران له‌ڕێگه‌یه‌وه‌ موشه‌كبارانی ئیسرائیل بكات، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی به‌رپرسانی ته‌لئه‌بیب، هاوكات ده‌شڵێن، ئه‌و موشه‌كانه‌ی بۆ عێراق گواستراونه‌ته‌وه‌ له‌وانه‌ی حزبوڵای لوبنانی به‌هێزتر و زیره‌كترن له‌ پێكانی ئامانجه‌كانیان.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام