رێبوار کەریم وەلی، رۆژنامەنوسی نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان بە راشكاوی دان  بە تەقینەوەی كێشە ناوخۆییەكانی ناو پارتیدا دەنێت و  دەڵێت، “ماوەی 20 ساڵە كەڵەكە بوە رونتر دەکرا بەزۆر شێوەی تر ئەم کێشانە لە نێو پارتیدا بتەقنەوە.

رێبوار کەریم وەلی، رۆژنامەنوسی نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندوە، “لە 20 ساڵی رابردودا تەقینەوەکەی ناو پارتی لەم رێگەیەوە بو، من دەڵێم گیسکە گوناهەکە من دەرچوم، رونتر دەکرا بەزۆر شێوەی تر ئەم کێشانە لە نێو پارتیدا بتەقنەوە، ئەو جۆرە وتارە بەرامبەر یەکتر بەکار بهێنن”.

ئاماژەی بەوەشکردوە، “دەمێکە ئەو قسانەم لەو باڵانەی پارتی بیستوە، یەکەم کەسیش بوم وتومە لە ناو پارتیدا باڵ باڵینە هەیە، لە کۆنگرەی 13ی پارتی رێک ئەو دابەش بون و جیاکارییە دیار بو، بە بەرچاوی خۆم بینیم چۆن باڵەکەی نێچیرڤان بارزانی لە کۆنگرەدا پان کرانەوە”.

 

رێبوار کەریم وەلی دەشڵێت، “تائێستا ئەو مەرکەزییەتە بەهێزەی لە ناو پارتیدا هەیە کە بەڕیز مەسعود بارزانی سەرکردایەتی دەکات، دۆخەکەی هێشتوەتەوە، بوەتە هۆی داپۆشینی بەشیک لە ململانێکان، ئیستا قۆناغێک دەستی پێکردوە، رەنگە وجودی کاک مەسعود ئەگەریش بە تەواوەتی نەتوانێت عادیلانە لەگەڵ ئەم روداوە نوێیە مامەڵە بکات، هێڵێکی رون نەبێت لە دەسەڵات دارێتی لەناو پارتیدا رەنگە خرابتر رو بدات”.

من پێم وایە ئەو وەڵامدانەوەیە ئەوەندەی پەلاماردانی من بێت، پەلاماردانی بەڕیز نێچیرڤان بارزانییە

 

وتارەکەی رێبوار کەریم وەلی سەبارەت بە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم کابینەیەکی لاواز دەبێت، هەروەها سەرنجدان لە ڕوداوەکەی چێشتخانەکەی هەولێر و کەموکورتی دەزگاکانی ئاسایش، وایکرد دژە تیرۆری کوردستان وەڵامێکی توندی ناوبراو بدەنەوە.

ئەفسەرێکی دژە تیرۆری سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان لە ماڵپەڕی فەرمی ئەو دەزگایە وەڵامی رێبوار کەریمی دایەوە و تیایدا هاتبو، “کابینەی حکومەتی هەرێم لاواز دەبێت، چونکە خۆی و ئاغاکەی لە هاتنە کایەی حکومەتێکی بەهێز دەترسن”، بەڵام دواتر هەردو وتارەکە سڕدرانەوە.

سەبارەت بە وتارەکەی دژەتیرۆر ریبوار دەڵێت، “من پێم وایە ئەو وەڵامدانەوەیە ئەوەندەی پەلاماردانی من بێت، پەلاماردانی بەڕیز نێچیرڤان بارزانییە، وەک سەرۆکی هەرێم و جێگری سەرۆکی هەرێم و چوار خولیش سەرۆکی حکومەتی هەرێم، من نایخەمە سەر خۆم، بەڵام پێم ناخۆشە پەلاماردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە لایەن خودی پارتییەوە، کە جێگری سەرۆکی پارتیشە، بەشتێکی سەیرو سەمەر دەبینم”.

تایبەتمەندییەکان: بابەتی هەڵبژاردە

زیادکردنی وەڵام