فه‌رهاد پیرباڵ نموونه‌یه‌کی زوڵمێکراویی و چه‌وساندنه‌وه‌یه‌ له‌ باشووری وێرانی ده‌ستی تاقمی مافیاو خائینی تاڵه‌بانی و به‌رزانی، ئه‌و نزیکه‌ی 60 ساڵی ته‌مه‌نی به‌ڕێکردووه‌و  رووبه‌رووی هه‌موو جۆره‌ ئیهانه‌و لێدان و مافخواردن و ده‌رکردن و دزیلێکردن و ماڵتاڵانکردن و ،،،هتاد  بووه‌ته‌وه‌و ئیتر باکی به‌ هیچ نییه‌و ژیانیش یه‌ك ساتی مه‌ردایه‌تییه‌ نه‌ك سه‌د ساڵی ئیهانه‌کردن، پاش ئه‌وه‌ی کاتێك له‌ یاساو دادی کوردستان بێهیوابوو و زانی وا له‌ ژێر پۆستاڵی جه‌ندرمه‌و ئیتلاعاته‌کانی یه‌کێتی و پارتیدا، هه‌وڵیدا به‌ ده‌ستی خۆی مافه‌کانی خۆی بسه‌نێت.

ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌مانه‌وێت له‌سه‌ری بدوێین پرۆژه‌ی دزینی هه‌موو کتێبه‌کانی بوون و چاپکردنه‌وه‌ی بوو له‌ لایه‌ن خاوه‌نی ماڵی وه‌فایی له‌ هه‌ولێر، سه‌ره‌تا ده‌بێت ئه‌وه‌ بڵێین ئه‌و ماڵی وه‌فاییه‌ هه‌ر کتێبێکی نووسه‌رانی وه‌رگرتبێت پاره‌ی مایه‌ی کتێبه‌کانیشی بۆ خاوه‌نه‌کانی نه‌گێڕاوه‌ته‌وه‌و لای هه‌موو کتێبفرۆشه‌کانی تریش مه‌شهوره‌ به‌ دزیکردن و ده‌ست پیسیی، ئه‌مه‌ش قێزه‌ونترینن جۆری دزییه، پاشان ئه‌و شوێنه‌ جوگرافیایه‌ی له‌لایه‌ن جاشقه‌ڵه‌مه‌ مه‌سئوله‌کانی ناو پارتییه‌وه‌ پێی دراوه‌ بێ هۆ نییه‌؟! ئه‌ی ئه‌و نووسه‌رانه‌ی خۆتان به‌ خاوه‌نی هه‌ڵوێست ده‌زانن چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ مرۆڤی له‌و بابه‌ته‌دا ده‌که‌ن؟

ئا لێره‌داو پێش سووتانی ئه‌و کتیبخانه‌یه‌ له‌ لایه‌ن خاوه‌ن ماف و دوای ئه‌وه‌ی به‌ وتوێژ نه‌گه‌شته‌ هیچ به‌ره‌نجامێك، با ئه‌م هه‌واڵه‌ی (رووداو)بخوێنینه‌وه‌ که‌ بزانن خاوه‌نه‌که‌ی چ پلانێکی به‌ بێئاگایی فه‌رهاد پیرباڵ له‌ مێشکدایه‌:

هه‌وڵه‌که‌ له‌ 9/7/2019دا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌:‌

{دوو كتێبی فه‌رهاد پیرباڵ چاپ ده‌كرێنه‌وه‌

لەلایەن رووداو 9/7/2019

“لە داهاتوودا سەرجەم کتێبەکانی چاپدەکرێنەوە”

 

رووداو – هه‌ولێر

 

سه‌رجه‌م كتێبه‌كانى د. فه‌رهاد پیرباڵ، نووسه‌ر و رۆماننووسى كورد چاپده‌كرێنه‌وه‌، بڕیاریشه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا دوو كتێبی  چاپ و بڵاوبكرێنه‌وه‌ و پاشان مه‌راسمێك بۆ بڵاوكردنه‌وه‌یان رێكبخرێت.

 

سۆران عه‌زیز، خاوه‌نی ماڵی وه‌فایی به‌ (ئه‌ده‌ب و كولتووری رووداو)ـی راگه‌یاند، به‌نیازن ته‌واوی كتێبه‌كانی د. فه‌رهاد پیرباڵ جارێكی دیكه‌ چاپ و بڵاوبكه‌نه‌وه‌ و له‌م هه‌فته‌یه‌دا دوو له‌و كتێبانه‌ی بڵاوده‌كرێنه‌وه‌.

 

ئاماژی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو كۆمه‌ڵه‌ چیرۆكی (په‌تاته‌خۆره‌كان) و كتێبی (رێبازه‌ ئه‌ده‌بییه‌كان)ی ئه‌و نووسه‌ره‌ بڵاوده‌كرێنه‌وه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش مۆڵه‌تی جارێكی دیكه‌ چاپكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كانی وه‌رگیراوه‌.

 

كۆمه‌ڵه‌ چیرۆكی (په‌تاته‌خۆره‌كان) به‌ یه‌كێك له‌ به‌رهه‌مه‌ ئه‌ده‌بییه‌ به‌ناوبانگه‌كانی پیرباڵ ده‌ناسرێ كه‌ له‌ 124 لاپه‌ڕه‌دا چاپكراوه‌ته‌وه‌ و كتێبی (رێبازه‌ ئه‌ده‌بییه‌كان)یش بۆ جاری سێیه‌م چاپ ده‌كرێته‌وه‌.

 

سۆران عه‌زیز ئاماژی بۆ ئه‌وه‌ كرد، ئه‌وان به‌نیازن له‌ ماوه‌ی داهاتوودا ته‌واوی كتێبه‌كانی ئه‌و نووسه‌ره‌ چاپ و بڵاوبكه‌نه‌وه‌،به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێك له‌ خوێنه‌رانی ئێستا ئه‌م كتێبانه‌یان نه‌بینیوه‌. بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ش مۆڵه‌تیان له‌ فه‌رهاد پیرباڵ وه‌رگرتووه‌.}

هه‌روه‌هاش د.فه‌رهادیش له‌ ئه‌کاونتی خۆی  ئاوها باس له‌ ماڵی وه‌فایی ده‌کات که‌ هیچ وه‌فایه‌کی بۆ نووسه‌ران نه‌بووه‌:


Farhad Pirbal Omar

14/7/201910 hrs ·

{پێشتر بە سۆرانی ماڵی سەرۆ قادرم گوتبوو: – ئێوە بەبێ پرسی من و بەبێ گرێبەستی قانوونی، زیاتر لە ٣ کتێبی منتان، بەم دوو کتێبە نوێیەشمەوە ٥ کتێبی منتان چاپ کردووە و دەیفرشن دانەی بە (١٥) هەزار دینار و 7000 دینار بۆ خۆتان؛ تکایە چیتر وا مەکەن.. گوتم کتێبەکانیشم هەموو لێتان دەوێتەوە و دەبێ بمدەنەوە ئەگینا کتێبەکانی خۆم لەناو مەخزەنەکەتان دەسووتێنم.. گوتی: بڕۆ مەحکەمە شکایەت بکە! گوتم ئاخر من میزم بە مەحکەمە داکردووە، ناتوانم. گوتی: ئەمە موشکیلەی من نیە ئی خۆتە!
موشکیلەی خۆم – ئەگەر قانوون نەبێت بۆ _مافی کۆپی ڕایت – ئاوها چارەسەری دەکەم! ئەمەی کردم پەیامێکە بۆ پەرلەمان لەپێناو ئەوەی قانوون دابنێت مافی نووسەر و ڕۆشنبیر و هونەرمەندان لەمڕۆوە پارێزراو بێت و گەوادێکی وەک سەرۆ قادر کتێبی من چاپ نەکا بۆ باخەڵی خۆی.}

که‌واته‌ ئه‌و قسانه‌ی که‌ خاوه‌نی ماڵی وه‌فایی ده‌یانکات راست نین  که‌ گوایا به‌ قسه‌ به‌ فه‌رهاد پیرباڵی وتوه‌ که‌ له‌ به‌رامبه‌ر چاپکردنی  کتێبه‌که‌یدا 100 نوسخه‌ی ده‌داتێ درۆیه‌و هیچ بنه‌مایه‌کی نییه‌، د.فه‌رهااد تا نه‌هاتبێته‌ تینی و ئه‌وپه‌ڕی بێهیوا نه‌بووبێت له‌ سه‌ندنی حه‌قی به‌ شێوه‌ی یاسایی ئه‌م کاره‌ی نه‌ده‌کرد، چونکه‌ له‌ کوردستاندا ده‌یانی وه‌ك خاوه‌نی ماڵی وه‌فایی هه‌ن بازرگانی به‌سه‌ر شه‌ونخونی نووسه‌ران و خاوه‌ن کتێب و داهێنان ده‌که‌ن و به‌ ئاشکراش پییان ده‌ڵێن بڕۆن چی ده‌که‌ن بیکه‌ن ئێمه‌ هیچ منه‌تمان پێتان نییه‌، چونکه‌ ده‌زانن مه‌سئوله‌ کوردفرۆشه‌کانیان له‌ پشته‌..

ئه‌مه‌ی ده‌گوزه‌رێ نموونه‌یه‌که‌ له‌ خه‌روارێك له‌ گه‌نده‌ڵی و نامرۆڤایه‌تی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و دوو خێله‌ مافیاو خائین و گه‌نده‌ڵه‌..

 

تایبەتمەندییەکان: وتارو بیروڕا

زیادکردنی وەڵام