تیرۆرو شەهیدکردنی”دیار غەریب”پەڵەیەکی ڕەشە وەک هەزاران پەڵەی ڕەشیتر بە تەختی تەوێڵی مەسعودی کوڕی مەلامستەفاوە، وەک چۆن مەلا مستەفا بەو هەمو پەڵە ڕەشەوە دنیای فانی بەجێهێشت، مەسعودی کوڕیشی هەمان چارەنوسی ئەبێت، ئەمە دەرسی مێژوە، ئەگەر گەل تۆڵەی خیانەت لە خیانەتکارانیش نەکاتەوە، ئەوا هەر بە ڕسوایی و سەرشۆڕی ئەمرن و کۆتاییان دێت.

تۆی کورد کاتێک دەرک بەوە ناکەی سەد سالە داگیرکەران بنەماڵەی بارزانیان وەک ڕەگی خیانەت لە نیشتیمانەکەتا چەقاندوە، ئەبێت هەر چاوەڕوانی دۆڕان و شکست بکەیت.

کاتێک هەوڵ نادەی ئەم ڕەگی گولییە، ئەم ڕەگی خیانەتە، لەڕەگەوە دەرکێشیت و فڕێی بدەیت، چارەنوست هەروا تاریک ئەبێت.

ئەم ڕوباری خوێنەی سەد سالە بە ناهەق ئەڕژێتە سەر زەوی، چەقۆی غەدری بنەمالەی بارزانیەو، مێژویەکە ئەم پلوسکی خوێنە بونی هەیەو تا ئەم بنەمالەیە مابێت کۆتایی نایەت.

شەهیدکردنی”دیارغەریب” نە یەکەمین جارو یەکەمین کەسە، نە یەکەمین خیانەتی کورانی مەلا مستەفایە، ئەوان لەو ڕۆژەوە دروست بوون، تەنها سەرقاڵی کوشتنی ڕۆڵەکانی کورد بون بۆ داگیرکەران.

ئەوەی “دیار غەریب”شەهید کرد تورک نەبوو، وەچەی زۆڵی ئەوانە بوو کەسەعید یاڵچی و محەمەد بێگی ودکتۆر شڤان و حەکۆو بروسکیان شەهید کرد.

ئەوانەی جێ پێی “دیارغەریب”یان هەڵگرت و هەوالەکەیان دایە میت و ئەوانیش فرۆکەیان بۆناردو شەهیدیان کرد بکوژی ئەسڵین، نەوەی ئەوانەن”دڵشاد ڕەسوڵ و مەلا ئاوارەیان” شەهید کردو تەرمەکەیان دایەوە بە شاو ساواک، تەنها جیاوازیەکە ئەوەیە، ئەویان مەلا مستەفای باوک کردی، ئەمیشیان مەسعودی کوڕ.

ئەوە “مەلا مستەفا” بوو کاتی خۆی کێو ماڵی بە جاسوسەکانی ئەکردوسڵێمانی موعەینی و خەلیل شەوباشی گرت و تیرۆری کردن لە دیلمان، ئێستایش کورەکەیەتی چاوساخی بۆ میت ئەکات و دیار شەهید ئەکات.

بکوژەکانی دیار،هەمان ئەو بکوژانەن کە سۆران و سەردەشت و نەزیر عومەرو رەوف ئاکرەیی و ویدادیان شەهید کرد، نەوەی زۆڵی ئەوانەن “مەلا ڕەحیمی وەرتێ”یان گولە باران کرد.

هیتلەر لە خۆیەوە نالێت” ئەگەر دەمانچەکەت دە گولەی تێدا بوو، نۆیان بنێ بە خائینی ناوخۆوە”، ئاخر خائینی ناوخۆ لە خودی داگیر کەرو دڕترین دوژمن خەتەرترە.

ئەوە دەولەتی تورک نیە دیاری شەهید کردوە، بنەماڵەی بارزانییە.

تایبەتمەندییەکان: بابەتی هەڵبژاردە

زیادکردنی وەڵام