وەزیری بەرگری ئێران رایگەیاند دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەنەوتییەکەمان لەلایەن بریتانیاوە کارێکی “چەتەگەرایی” بوە و بێ وەڵام نابێت.

بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبیە، ئەمڕۆ دوشەممە ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگری کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاندوە دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەنەوتییەکەمان لەلایەن بریتانیاوە کارێکی “چەتەگەرایی” بوە و بێ وەڵام نابێت.
وتوشیەتی ئەوان ئەو کارەی بریتانیا وەک هەڕەشە وەردەگرن و بەکارێکی ناراستی دەزانن.
وەزیری بەرگری ئێران راشیگەیاندوە ئەم کارەی بریتانیا پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و بەدڵنیاییەوە ئەوان بێ وەڵام نابن.

رۆژی پێنجشەممەی رابردو هێزی دەریایی شاهانەی بریتانیا دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێراندا گرت کە 2 ملیۆن بەرمیل نەوتی تێدابو بەرەو سوریا دەیگواستەوە.
بریتانیەکان بەبیانوی پێشێلکردنی یاساکانی یەکێتی ئەوروپا ئەو کارەیان ئەنجامداوە و ئێرانیش هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە دەکات.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام