کۆشکی کرملنی روسیا رایگەیاند وڵاتەکەی نیگەرانە لەپێشێلکارییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەوڵەکانی خۆی دەخاتەگەڕ بۆ پاراستنی رێککەوتنەکە.

بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبیە، ئەمڕۆ دوشەممە دمتری پێسکۆڤ وتەبێژی کۆشکی کرملن رایگەیاندوە روسیا نیگەرانە لەپێشێلکارییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەپێی رێکەوتنە ئەتۆمییەکەی 2015 و هەمو هەوڵێکی خۆی دەخاتەگەڕ بۆ پاراستنی ئەو رێکەوتنە.
وتیشی، دۆخەکە جێگای نیگەرانی هەمولایەکە، هەمو هەوڵێکی دپلۆماسی خۆیان دەخەنەگەڕ بۆ گێڕانەوەی متمانە بۆ رێکەوتنەکە و ئەوان هێشتا پاڵپشتی پلانی هاوبەشی رێکەوتنە ئەتۆمییەکەن.

روسیا یەکێکە لەئەندامانی رێکەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015ی نێوان ئێران و وڵاتانی کاریگەری جیهان کە پێشتر هەڵوێستەکانی لەکۆماری ئیسلامی ئێرانەوە نزیکتربوە و ئەمریکای بەناچارکردنی ئێران بەم هەنگاوانە تۆمەتبارکردبو.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام