ئەو بەیاننامەیەی ئەمڕۆی حكومەتی هەرێم دژی دەوڵەتی تورکیا بەهۆی بۆردومانی جاددەی کورتەک کە بووە هۆی کوژرانی ٤ کەسی سڤیل  زیاتر لە بەیاننامەی میت یان سوپای توركیا دەچێت.
شەرعییەتدان بە كوشتنی هاوڵاتییانی كورد لە ناوچە سنورییەكان بەناڕاستەوخۆیی شەرعییەتدانە بە جینۆسایدی كورد و ئەنفال و كیمیاباران.ئەوەی بوە جێگەی نیگەرانی دوای سێ ڕۆژ حکومەتی نوستوو لەسەر ئەم مەسەلە هاتە دەنگ و هاتنەدەنگەکەشی رسواکردنی میللەتی خۆی بوو چونکە ئاماژەی بەوەکرد گوایە چەکدارانی پەکەکە هاتونە ناو گوندنشینان ئەمەش پشتگیری کردنی دەوڵەتی تورکیایە و بەڕاستەوخۆی .
پەكەكە هێزێكی ئازادیخوازی كوردییە كە بۆ مافەكانی كورد بەتایبەتیی و گەلانی توركیا بەگشتیی تێدەكۆشێت، بۆیە خەباتەكەشی رەوایە. پەكەكە دژی وڵاتانی سكاندناڤیا تێناكۆشێت، وەك داعشیش نییە خۆیی و ئایدیۆلۆژیاكەی نەفرەت بن بۆ بەشەرییەت.
پەكەكە هێزێكە دژی دەوڵەتی تورك تێدەكۆشێت كە لەسەر خوێنی كورد و گەلانی ناوچەكە بونیادنراوە. دەوڵەتی تورك ١٠٠ ساڵە جینۆسایدی كورد دەكات. دەوڵەتێكی جینۆسایدكارە. بۆیە ئەوپەڕی شەرمەزارییە كە حكومەتی هەرێم شەرعییەت دەدات كوشتی خەڵكی بێتاوان. حكومەتی هەرێمی كوردستان، زیاتر حكومەتی پارتیی و بنەماڵەی بارزانیی، هەر هێندەی حكومەتی سوریا و رژێمی بنەماڵەی ئەسەد نوێنەرایەتیی گەلی كورد دەكەن.
شوانە حسن ابوبکر
تایبەتمەندییەکان: بابەتی هەڵبژاردە

زیادکردنی وەڵام