وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا داوای لەرێکخراوی ناتۆکرد هاوکاری ئێران بکەن بۆئەوەی بگەڕێتەوە سەر مێزی دانیوستان، جەختیشی کردەوە کە وڵاتەکەی هەوڵی داخستنی دەرگاکانی توندوتیژی دەدات و دەرگای گفتوگۆ دەکاتەوە.

بەپێی هەواڵێکی سکای نیوز، مارک ئەسپەر وەزیری بەرگری ئەمریکا داوای لە ناتۆ کردوە توڕەیی و بێزاری خۆیان بەرامبەر هەنگاوەکانی ئێران دەرببڕن و جەختیشی کردەوە کە واشنتن لەهەوڵدایە بۆئەوەی دەرگاکانی توندوتیژی دابخات و دەرگای گفتوگۆ بکاتەوە.

لەگەڵ داواکاری بەردەوامی بەرپرسانی کۆشکی سپی بۆ راکێشانی ئێران بۆ رێکەوتنێکی دیکە کە جیاوازبێت لە رێکەوتنی ئەتۆمی 2015، ناوبەناو لێدوانی توند لەبەرپرسانی باڵای کۆشکی سپی و تاران دەبیسترێت و لەدواین کاردانەوەدا دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیان هەر هێرشێکی ئێران بۆسەر بەرژەوەندییەکانیان وەڵامی توندی دەبێت.

لای خۆشیانەوە بەرپرسانی ئێران رایانگەیاند قۆناغی دوەمی پابەندنەبونیان بە رێکەوتنە ئەتۆمیەکەی 2015 دەستپێدەکەن.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام