لەم چەن ڕۆژەی ڕابردودا سایە کەریم وەک یەکەمین کچی کورد لەسایتە پۆڕنەکان خۆیناساند و بەناشانازیەوە ووتی من یەکەم کەسم لەناو کوردا بومه پۆرن ستار ئەمەش شتێکی کت و پڕ و چاوەڕوان نەکراو بوو بوە جێگەی باس و خواسی هەموو چینەکانی کۆمەڵگە و سایت و پەیج و ڕاگەیاندنەکانی تەواو هەژاند و قسەی زۆری لەدوای خۆی هێنا چونکە لەکۆمەڵگەی کوردەواریدا هەزمکردنی ئەو مەسەلە گەلێک سەختە هەرکەسێک دێنیتەدوان لەسەر ئەو بابەتە وەڵامێکی نەگەتیڤی پێیە بۆ وەڵامدانەوە چونکە لەگەڵ نەریت و کلتوری کورد ناگونجێت و بەو واتایە ناکرێت کچێکی  کورد بەمشێوازە دەرکەوێت بەڵام ئەوە حەقیقەتە سایەکەریم بۆ مێژوو دەروازەکەی شکاند
لە ئێستادا ناکرێت ئێمە کوێرانە لەو مەسلە بڕوانین پێویستە ژیرانە تێڕامێنین و ئەو پرسیارە لەخۆمان بکەین ئایە دەبێ چەندانی وەک سایەکەریم لەکوردستان هەڵگری ئەو فکرەبن و ناتوانن دەریبڕن چونکە سایە کەریم لەگرتێکی ڤیدیۆی بەرنامەیەکی لایڤدا دەڵێ ئێمە گروپێکین باشە ئەوگروپە کێن؟ ڕێکخەری ئەو گروپە کێیە؟ بەرنامەوپلانی ئەو گروپە چیە ؟
ئەگەر بێین  تەحلیلێک لەمەڕ کاریگەرییە پڕ مەترسییەکانی پۆرنۆ بەسەر مرۆڤەوەبکەین ، پێویستە ئاماژە بەوە بکەین، کە مرۆڤ خود “سوبێكت”ێکی بۆشه‌ و بەئاسانی پڕده‌كرێته‌وه‌. شتەکانی تر، وەک ئەوەی کە بیانەوێت، کاریگەرییان بەسەرەوە هەیە و پڕی دەکەنەوە، ڕایدەهێنن و ئاراستەی دەکەن. مرۆڤ سوبێكتێكى مێژویی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌، له‌ناو مێژو و كۆمه‌ڵگەدا دروست ده‌بێت. بە واتەیەکی تر دەکرێت بڵێین: بەتێپەڕبونی کات و دوبارەکردنەوەی شتێک، هەروەها ژیان لەناو کۆمەڵگەدا و لە بەستێنێکی دیاریکراودا، بەو جۆرەی کە هەیە، مرۆڤ وەبار دەهێنن. بێگومان پۆرنۆ بەو جۆرەی کە دەیەوێت، مرۆڤەکان دەگۆڕێت و کاریگەرییان لەسەر دادەنێت.
پڕکردنەوەی مرۆڤ لەلایەن پۆرنۆوە، شتێکی هێندە ئاسایی نییە، کە نەبێتە جێگەی مەترسی و نیگەرانی. وێبسایتەکانی پۆرن بە ئاسایی و بە ئاسانی فیلمی هاوڕەگەزخوازی بڵاودەکەنەوە و دەیڕازێننەوە. ئەستێرەکانی پۆرن، ڕۆڵی مەحرەمی یەکتر دەگێڕن و بەیەکەوە سێکس دەکەن. بۆ نمونە ئەو ئەستێرانەی کە بەزۆری ڕۆڵی دایک دەبینن، ناوبانگێکی زۆریان هەیە و فیلمەکانیان پڕبینەرە. کەواتە بەم ڕێگەیە ناخی بۆشی ملیۆنانی پڕکردوەتەوە و سێکسی مەحرەمی لا ئاسایی کردوەتەوە. ئاساییکردنەوەی سێکسی کۆم، کە زیانی زۆرە و هەردو ڕەگەز بە زویی توشی نەخۆشی دەکات، بەتایبەت “ئایدز”، یەکێکی ترە لەو پڕکردنەوانە. ڕۆژانە و بەردەوام پۆرنۆ بەم ئەرکە هەڵدەستێت و کرۆکی مرۆڤە بەتاڵەکان، بەم دیمەن و وێنانە پڕ دەکاتەوە.
هەر وەک ئاڵتۆسێر پێى وایه‌: ئایدۆلۆژیا نه‌سته‌. ئەوەیە کە لە نەستی مرۆڤدا هەیە و پێی دەژی و باوەڕی پێی هەیە و پێی کاریگەرە. پۆرنۆیش ده‌بنه‌ به‌شێك له‌ نه‌ستى كۆمه‌ڵایه‌تی، وێنەکان لەنەستی مرۆڤدا دەمێننەوە و دوبارە دەبنەوە. بەو جۆرەی لە نەستدا هەیە، دەجوڵێتەوە و سەرسامە. پێوانەی جوانییەکان لە نەستیدا دەگۆڕێت، ئەوەی لە پۆرنۆدا دەبینرێت و پەسەندی دەکات، لە واقیعیشدا هەر ئەوەی دەوێت. ئاشکرایە تێکشاندنی ئەم ئایدۆلۆژیایە ئەستەمە، بەتایبەت بەهۆی ئەوەوە کە سوبێکت، باوەڕ بەوە ناکات، هێندە لەژێر کاریگەریی پێوانەی جوانکاریی پۆرنۆکانە.
لەمەوە مرۆڤ، بەرامبەر هاوسەرەکەی خۆی دودڵ و دڵکرمێ دەبێت. ئەوەی لە شاشەکانەوە پێی سەرسامە، دەیەوێت لە واقیعیشدا دوبارەی بکاتەوە. پیاو هەمان جەستە و هەمان جوڵە و هەمان شێوازی دەوێت. ژنیش هەمان قەبارەی ئەندامی ئەو پیاوەی دەوێت کە پێی سەرسامە. هەروەها بەرامبەر بە ئەندام و جەستەی خۆیشیان دڵکرمێ دەبن و پێی ڕازی نین. ئاشکرایشە، ئەو جەستە کارتۆنی و بەرهەمهێنراوە، لە واقیعیشدا دەست ناکەوێت. بۆیە پۆرنۆکان وا لە مرۆڤ دەکەن، هەمو کات هەست بە کەمی و بچوکی بکەن، هیچ کاتێک لە خۆی و لە هاوسەری خۆی ڕازی نەبێت، هەمو کاتیش بەدوای نمونە ئایدیاڵەکەی خۆیەوە وێڵ بێت.
Shwana Jurnalist 2
ڕۆژنامەنووس و دەروونناس :شوانە حسن ابوبکر

تایبەتمەندییەکان: کۆمەڵایەتی

زیادکردنی وەڵام