کیم جۆن ئونی سەرۆکی کۆریای باکور و دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا هێشتا ئاڵوگۆڕی نامە لەنێوانیاندا ماوە و کیم بەڵێنی داوە بەوردی بیر لەدواین نامەی ترەمپ بکاتەوە کە بۆی ناردوە.

بەپێی هەواڵێکی گاردیانی بریتانی تا ئێستاش وەک دو هاوڕێی نزیکی یەکتری، کیم جۆن ئەونی سەرۆکی کۆریای باکور و دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا نامە ئاڵوگۆڕ دەکەن و پەیوەندییەکی باشیان هەیە.

دواین نامە لەدۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکاوە نێردراوە و کیمیش بەڵێنیداوە بەوردی بیرلە نامەکەی ترەمپ دەکاتەوە و وەڵامی دەبێت.

لای خۆشییەوە ئەمڕۆ یەک شەمە ئاژانسی فەرمی کۆریای باکور (KCNA ) بڵاویکردەوە کە کیم جۆن ئون نامەیەکی تایبەتی لە ترەمپەوە پێگەشتوە، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ناوەرۆکی نامەکە بکات.

بەڵام ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەکردوە کە کیم ناوەرۆکی نامەکەی بە نامەیەکی ” زۆرباش” وەسفکردوە.

پێشتریش ترەمپ رایگەیاندبو ” نامەیەکی زۆرباش”ی لە کیم جۆن ئونەوە بەدەستگەشتوە.

بڕیاروایە پاش کۆبونەوەی لوتکەی گروپی (20) کەهەفتەی داهاتو لەژاپۆن بەڕێوەدەچێت، دۆناڵد ترەمپ چاوی بە مون جای سەرۆکی کۆریای باشور بکەوێت و لەبارەی کێشەکانی نیمچە دورگەی باکورەوە گفتوگۆ بکەن.

دواین چاوپێکەوتنی نێوان ترەمپ و کیم جۆن ئون مانگی شوباتی رابردو بو لەهانۆی پایتەختی ڤێتنام کە تێیدا ترەمپ و کیم نەگەشتنە هیچ رێکەوتنێک و تەنانەت پێش وادەی دیاریکراوی خۆی کیم خاکی ئەو وڵاتەی بەجێهێشت.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام