بەهۆی نەبوونی یەک دروشم و یەک بەرنامە و یەک پلان و یەک هەڵوێست بەدرێژای مێژوو گەلی کورد کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەهەموو چین و توێژەکانەوە دەناڵێنن بەدەست ململانێی  حیزبایەتی ناوخۆوە بەتایبەتی بەدەست دووبنەماڵەی بازرگان کە پارتی و یەکیەتین دە  ئەوەی جێی داخە وەک پێشینیان دەڵێن کێ کردی کێش خواردی ئەمانەن کە هەوڵی زۆر دەدەن بۆ ڕووخان و تێکدانی ئەوەی هاوڕێکانیان و خەڵکی ڕۆشنبیر و ڕەشوڕووت بنیادیان ناوە، کار و ویستی ئەم دووبنەماڵە خۆی لە یەک شتدا دەبینێتەوە ئەویش ” بەرژەوەندی خودی حیزبی  وبەس″ کێشە نییە بەلای ئەوانە، نۆکەرایەتی دوژمن بکات یا کار ئاسانی بۆ تێکچوونی بارودۆخێک و خیانەت و دزی لەم بارودۆخەی، ئەمانە ئاسانترین کارە کە بیکەن.دەکرێت لەڕووی ئینسانی و ئەخلاقیەو و بەهاکانەوە ئەم کارە ناوزەندبکەین و ناویبێنین خیانەتی سیاسی لەبەر نا بەرپرسیاریەتیان پێشئەوەی کە دەست بە کارە قێزونەکانیان بکەن جۆرەها جۆر پیلان دادەنێن یا خود بۆیان دادەنێن بۆ ئەوەی بگەنە دەسەڵات و هەنگاوەکان یەک لە دوای یەک دەنێن و فەزایەک بۆ خۆیان دروست دەکەن کە خەڵکانێکی زۆر بڕوایان پێدەکەن و فەریادڕەس و پاڵەوان ناویان دێنن، لەو حاڵەتەدا دەزانن کە بارودۆخیان لە بارە بۆ جێبەجێکردنی پلانەکانیان و پاراستنی خۆیان و بنەماڵەکانیان و درێغی ناکەن لەهەشتێک کە حکومی مانەوە بەخۆیان و دەسەڵاتی چەپەڵیان بدات وەک دەبینین و دەزانین هەموو میلەتی کورد شاهیت عاڵی ئەوەیە و ڕابڕدوو سەلماندویتی کە هه‌وڵدان بۆ كورسی ده‌سه‌ڵات بووه‌هۆی براكوژی و ناكۆكی ناوخۆی، له‌هه‌رێمی كوردستان، كه‌تائێستاش كاریگه‌رێكانی ده‌بینرێت و چەندین ڕۆڵەش لەسەر کورسی دەسەڵاتی ئەمانە خوێنی بەناهەق ڕژا دیارترین نمونەش ۸/۱۰/۲۰۱٥ لە خۆپیشاندانەکانی قەڵادزێ و سەیدسادق و کەلارگەر بگەڕێینەوە بۆ مێژووی ڕابردوو بەتایبەت لەدوای ناوەڕاستی شەستەکانەوە ململانێیەکی سەخت سەری هەڵدا لەدوای ساڵانێک لەقوڵپەی ڤایرۆسی دەسەڵات و سەرۆکایەتی حیزب، بوو بەکێشەیەکی گەورەی لەنێوان دووکەسایەتی ناو پارتی و یەکیەتی  دواتر بەدو بەرە ناسراو دەستی پێکردو تا ئەمڕۆ میللەتی کورد پێوەی ئەناڵێنێ، پریشکی ئاگری ناکۆکی نێوان ئەم دوو بنەماڵە تەنها لەباشور نەمایەوە و پەلی هاویشت و تەشەنەی کردو پارچەکانی تریشی گرتەوە بەداخەوە ئەم دو بنەماڵەیە بوونە ڤایرۆسێکی خۆێناو‌ و، بوون بەهەوێنی برا کوژی لەوڵاتدا، لەنێوانیاندا بەهەزارەها گەنج‌و خەڵکانی تێکۆشەر و ڕۆژنامەنوس و دەنگە ئازادیخوازەکان  بوونە سوتەمەنی، دوای ئەوەی یەکتریان بۆ لەناونەبراو بەهەوڵی چەندین کەسایەتی تواندرا کە دو باڵەکە یەک بگرنەوە تا ساڵی ١٩٧٥.
 دواجار یه‌كێتی داوای ڕێكه‌وتنامه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی، ئیراده‌شی ته‌سلیمی ئه‌و پارته‌ كرد و هەمووشتێکی لەبیرکرد
یەکێتی، دوێنێ و ئەمڕۆ چ جیاوازیەکی گەورە بەسەریا هاتووە، حزبێک خاوەنی هەزارەها شەهیدو جێ دەستی لەهەر چوار پارچەی کوردستان دیار بوو، ببووە نموونەی خەبات‌و تێکۆشان ئەمڕۆش بوونەتە حزبێکی لۆکەڵ کە تەنها لەبەشێکی هەرێم خۆیان قەتیس کردووە کۆمەڵێ کەسی خاوەن کۆمپانیا وخاوەن ئەرز و ڤێلا لەناوخۆ و لەدەرەوە  بلەلوتکەی دانیشتون‌و بڕیار لەئەمڕۆو ئایندەی ئەدەن لەسەر ئەو میللەتە خۆشی لەخۆ نەدیوە
باسی پارتی ناکەین لەبەر ئەوەی ئەوان لەئەوەڵەوە بەمجۆرە هێناویانە. لەساڵی ٢٠٠٢ەوەو بە تایبەتی لەدوای ڕێکەوتنە ستراتیجیەکەی نێوان تاڵەبانی‌و بارزانی یەکێتی بەتەواوی چارەنووسی خۆی خستە ژێر دەستی پارتی‌و دواتر پاش سەردانی تاڵەبانی بۆ سەر قەبری مەلا مستەفاو ئیدریس‌و پەشیمانی‌و بێئاگایی خۆی لەسەر هەموو بەسەرهاتەکانی ڕابردو ڕاگەیاند، لەوکاتەوە هەموو ئەو کەسانەی لەبیرچوو کە بونە سوتەمەنی مانەوەی هەردو بنەماڵەو دەوڵەمەندبونیان لەسەر خوێنی هەزارەها تێکۆشەرو هەزارەها منداڵیان بێ باوکرد لە نێوانیاندا لەو کاتەوە سیستمێکی نوێ لەسیاسەت دەستیپێکرد.
بەداخەوە یەکیەتی وپارتی شەرمتان لەمیللەت نەکرد لەوکاتەی کە شەڕی برا کوژیتان دەستپێکردەوە، شەرمتان لەکەسوکاری شەهیدان نەکرد کە لێتان پاڕانەوە کە چیتر مەبن بە باعیسی نەهامەتی زیاتر و جەرگسووتانی دایکانی دیکە لەوە زیاتر کە جێی شەرمەزاری بوو کە بە شەقی ئەمریکا دانیشتن دوای گوێڕاکێشان و ترسی لە دەستدانی پایەی خۆتان، ناچار ڕێکەوتن بەڵام دایکی شەهیدان هاتن بۆلاتان شەرمتان لەوان نەکرد بەڵام ملتان بۆ مادلن ئۆڵبرایت وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دانەواند. ئێوە ٣١ی ئابتان کرد سەدامتان هێنایەوە بۆ سەر خاکی ڕزگارکراو، بەمەش نەوەستان (تورکیا و ئێران)تان هێنا، هەر سوودی نەبوو شەرمی ئەوەتان نەکرد کە بە درێژایی ٣٥ساڵ حوکمرانی سەدام نەیتوانی میللەت جیابکاتەوە بەڵام ئێوە ئەمەشتان کرد کردتانە ئەمبەر دێگەڵە و ئەوبەر دێگەڵە، شەرمی دەستبەسەراگرتنی بیرە نەوتەکانی هەرێم و دابەشکردنی سەروەت و سامانی وڵات بەسەر خۆتاندا.
 مرۆڤ نازانێ باسی چی لە شەرمەزاریەکانتان بکات لە دزینی داهات و بڕینی مووچەی فەرمانبەران بۆ نیوە یا بە ڕیفراندۆمە بێ بنەماکەی بارزانی یا ١٦ی ئۆکتۆبەری نەوەکانی تاڵەبانی یا لاوازی و کەم تەرخەمی ئۆپۆزیسیۆن یا شەرمەزاری لە دەستدانی هەموو ناوچە دابڕاوەکانی هەرێم یان ڕەشبگیری دەنگی ئازاد یان تیرۆری ڕۆژنامەنووسان و نوسەران بە ڕۆژی ڕووناک لەهەولێر و سلێمانی و کەرکوک و دهۆک و کەلار یان بەو قوتابیانەی هەموو تەمەنیان بۆخوێندن تەرخانکرد ئەمڕۆ لە بێکاری و بێئیشی توشی چایخانەو کافتریا نێرگەلەکان بوون
خەڵک نازانێ کە ڕێکنەکەوتنی ئێوە لەسەر پارەی نەوت ئەو ناوچانەتان لە دەستدا، واتانکرد کە حەشدی شەعبی سووکایەتی بە کوردانی دانیشتووی ئەو ناوچانە بکات و تازەترین خیانەت بارودۆخی کەرکوکە و سووتانی دەغڵ و دانی جوتیاران و بەهانە نەچوونی کوردانی ئەوناوچانەوەیە ئێستا دەکرێت ئێوە ناوبنێرێن خیانەتکارانی ئەم هەرێمە ئێوە مافیاو خوێن مژی ئەم میلەتەن و وەسەلام
shwan Journalist
ڕۆژنامەنوس و دەروونناس : شوانە حسن ابوبکر

تایبەتمەندییەکان: وتارو بیروڕا

زیادکردنی وەڵام