راویش کۆمار وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی هیندستان رایگەیاند کە وڵاتەکەی لەسەر کڕینی نەوتی ئێران بەگوێرەی ئاسایشی وزە و پێداویستییە ئابوورییەکانی وڵاتەکەی بڕیار دەدات .
رۆژنامەی “ئەشین ئیچ” لەسەر زاری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی هیندستان گواستوویەتییەوە کە گوتوویەتی هەڵوێستی هیندستان نەگۆڕاوە و  وڵاتەکەی هەر بڕیارێک بدات لەسەر بنەمای ئاسایشی وزە و رەچاوکردنی بازرگانی و بەرژەوەندییە نیشتیمانییەکان دەبێت .
رۆژی پێنجشەممە کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەنێوان وەزیرانی ناوخۆ و دەرەوە و وەزیری نەوت بەڕێوەچوو بۆ بڕیاردان لەسەر هاوردەکردنی نەوت و گاز لەدەرەوە ، کە لە کۆبوونەوەکەدا بەرپرسانی هەردوو کۆمپانیای نەوتیی  “هیندی” و “بی بی سی ئێڵ”  بەشدار بوون .
ئەو بەرپرسە هیندیانەی ئاگاداری کۆبوونەوەکە بوون باسیان لەوە کردووە کە کۆبوونەوەکە تایبەت بووە بە بڕیاردان لەسەر هاوردەکردنی نەوتی ئێرانی و وڵاتانی تر و وەبەرهێنان لە یەدەگەکانی نەوتی هیندستان .

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام