مەکسیک رایگەیاند هیواخوازە لەبارەی پرسی کۆچبەرانەوە لەگەڵ ئەمریکا بگاتە رێکەوتن.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ دوشەمە بەرپرسانی مەکسیک ڕایانگەیاند، لە هەوڵدان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای واشنتن کۆببنەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نێوانیان سەبارەت بە دۆخی کۆچبەرانی ئەو وڵاتە بۆ ئەمریکا، کە ماوەی چەند ڕۆژێکە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریکا، لە بڕیارێکی نوێدا ڕێژەی سەدا پێنجی گومرگی خستە سەر شتومەکی ئەو وڵاتە.
دۆنالد ترەمپ پێشنیازیکرد کە پێناسێکی نوێی گومرگی بۆسەر کاڵا و شمەکەکانی مەکسیک ئامادەبکەن، کە ببێتە فشارێک بۆ سەر ئەو وڵاتە، تاکو کاربکات بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی کۆچبەر بۆ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کە بە وتەی ترەمپ “بازرگانانی مادە هۆشبەرەکانیش لەنێو ئەو کۆچبەراندا بونیان هەیە”.
لای خۆشیەوە سەرۆکی مەکسیک ( ئەندریاس مانوێل لۆپێز ) لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ؛ بڕوای وایە کە بگەنە ڕێکەوتن لەگەڵ ئەمریکا.

لەلایەکی ترەوە بەرپرسانی مەکسیک بە ڕۆژنامەنوسانیان ڕاگەیاند، جێبەجێکردنی بڕیارەکەی ترەمپ کاردانەوەی پێچەوانەی لێدەکەوێتەوە.

جێی ئاماژەیە مارسیلۆ ئیبرارد وەزیری دەرەوەی مەکسیک  ئاماژەی بەوە داوە ئەم پێناسە نوێیەی گومرگیی سەر شمەکەکانیان لەڕوی ئابورییەوە وێرانکەر دەبێت بۆ وڵاتەکەی، وە پێشی وایە کە بڕیارێکی لەم شێوەیە ناتوانێت ڕێگر بێت لە هاتنی کۆچبەرانی وڵاتانی ئامریکای لاتین بۆ ئەمریکا لەڕێگەی سنورەکانی مەکسیکەوە.

دواهەمین هەڕەشەی ترەمپ بۆسەر گومرگی کاڵاکانی مەکسیک، بێزاریی بازاڕی جیهانیی لێ کەوتوەتەوە، بەو پێیەی کەوتونەتە ژێر فشارێکی زۆرەوە، بەتایبەت کەلە ئێستادا جیهان گیرۆدەی شەڕی ئابوری نێوان هەردو وڵاتی چین و ئەمریکا بوەتەوە.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام