دروست کردن و دامەزراندنی ئـەم بزوتنەوەیە بە باوەڕی من کارێکی ئـەستەم و گران بوو بزوتنەوەیەکی بێ پارەو بێ چەک لە نێوان دووھێزی پارەدار و پڕ چەک بەشێوەیەک تەواوی جومگەکانی دەسەڵاتیان بە دەستەوە بوو، دووھێزی سیاسی کە بەردەوام بوون لە سەرکوت کردن و کپ کردنی دەنگی ناڕەزایی .

دروستکردنی ئـەم بزوتنەوەیە کارێکی گەورە بوو ھۆشیار کردنەوەی خەڵکی بەرەنگاربوونەوەی زوڵم و ستەم نەھێشتنی نا دادپەروەری و گەندەڵی و قۆرخکاری سەروەت و سامانی خەڵکی دابینکردنی خزمەتگوزاری و ژیان و داھاتێکی شایستە بۆ خەڵکی ئـەجێندای ئـەم بزوتنەوەیە بوو  .

ئـەم بزوتنەوەیە ھەر لە سەرەتای تەمەنی  توشی زۆر ناخۆشی و دەربەدەری بوو ھەمیشە لە لایەن دەسەڵاتەوە ھەوڵی نەھێشتن و کپکردنی ئـەدرا بە جۆرێک بەدەگمەن ھەڵسوڕاوێکی ئـەم بزوتنەوەیە ھەیە ڕووبەڕوی سزاو ئـەشکەنجەدان فەسڵ کردن و نان بڕاوکردن نەبوبێتەوە تەنانەت کار گەیشت بەوەی تۆمەت بۆ ڕێکخەرەکەی دروستکراوە وھەڕشەی دادگایی کردنی کراوە ، ھەوڵی وەرگرتنەوەی مۆڵەتی حزبی ئـەرکی ھەمیشەیی دەسەڵات بووە .

جێگەی پرسیارە خەڵکی ئـەمڕۆ گلەی و گازندەیەکی زۆر لە بزوتنەوەی گۆڕان دەگرن سەبارەت بە قەیرانەکان و ڕەوشی ئـەمڕۆی کوردستان ، پێیان وایە ھۆکار و تاوان باری سەرەکی لەم قەیرانەدا بزوتنەوە گۆڕانە .

لەماوەی تەمەنی ئـەم بزوتنەوەیە ئـەوەندەی کاری لەسەر بەرژەوەندی گشتی کردوە بەشێوەیەک ھیچ ھێزێزێکی سیاسی ئـەوەندە کاری نەکردوە بۆ ئـەو بەرژەوەندیە .

بەچی شێوەیەک ؟

 چوار ساڵی سەرەتای ئـەم بزوتنەوەیە چوار ساڵی بەرھەڵستکاری (ئـۆپۆزسیۆن) بوو بەشێوەیەک کە جیاواز بوو لە ھەموو ھێزە سیاسیەکان پەرلەمانی زیندو کردەوە کردی بەدەنگی خەڵک لە ھیچ جێگایەکی دنیا نەبوە ئـۆپۆزسیۆن بەرنامەی باشتر کردن و چاکسازی بدات بە دەسەڵات بەڵام بزوتنەوەی گۆڕان لە پێناو بەرژەوەندی گشتی ئـەو کارەی ئـەنجام دا .

چوارساڵی تەمەنی دووەمی بە بەژداری کردن لە حوکمەت بەسەربرد دەرکردن بە چاکسازی و نەھێشتنی گەندەڵی و گەڕانەوەی ماڵ و سامانی خەڵکی دەرکردنی کۆمەڵێ یاسا لە پێناو خەڵکی ئـەرک و کاری ئـەم بزوتنەوەیە بوو .

ھێشتا بزوتنەوەی گۆڕان بەرنامە و ئـەجێندای لە پێناو باشتر کردنی سیستەمی سیاسی و دارای و ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستان بە کۆتا نەھاتبوو ، پارتی و بنەماڵەی بارزانی لە پێناو مانەوەی بارزانی لەسەر کورسی  سەرۆکایەتی ھەرێم بەکودەتایەکی سەربازی سەرۆکی پەرلەمان و وەزیرەکانی بزوتنەوەی گۆڕانی لەسەرکارەکانیان وەدەرنا بە ھۆکاری دەست بردنی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ ئـەم پرسە . پاشان دروستکردنی قەیران و برسی کردنی خەڵکی تەنھا لە پێناو مانەوەی بارزانی و ناشرین کردنی بزوتنەوەی گۆڕان لە پێش چاوی خەڵکی . پارتی و یەکێتی ھەمیشە لە ھەموو سەردەمێکدا لە کاتی بەرەو کۆتایی یا کۆتا چوونی بەرژەوەندیەکانیان قەیریانێکیان دروست کردوە بۆ درێژە دان بە بەرژەوەندیەکەیان وە لە پێناو لە بیربردنەوەی ئـەم قەیرانەش قەیرانێکی دیکەیان دروست کردوە .

لە کۆتاییا دەڵێم بزوتنەوەی گۆڕان پڕە لە لاوی خوێن گەرم و گەنجی پێگەیشتو و پیری پاک کە ھەمیشە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و خەڵکیدا ھەوڵیاد داوە ، جێی خۆیەتی خەڵکی بە ھۆشیاریەکی ڕونتر بڕواننە کار و کردەوە و ھەوڵدانی ئـەم بزوتنەوەیە .

Hawre Walid Raswl

 ھاوڕێ وەلید ڕەسوڵ

تایبەتمەندییەکان: وتارو بیروڕا

زیادکردنی وەڵام