خاڵی هەرە لاوازی میرنشینەکان بابان سۆران ،بۆتان، بادینان و  شۆڕشە کانی کورد لەشێخ مەحمودی بەرزنجیەوە بۆ مەلامستەفا ،شۆڕشی نوێ و   سیاسیەکانی ئێستای  باشور ی کوردستان   تێ نەپەڕاندنی میلیگەرایی سەرەتاییە (الشعوبیة البدائیة ).میللیگەرایی سەرەتایی  بریتیە . لەوقۆناغەی کە لەسەر بنەما ی دەرەبەگایەتی ،خێڵەکی

پشت بە کوردایەتیەکی سۆزداری  دەبەستێت .

 

میللیگەرایی سەرەتایی ،سیاسی و سەرکردەی کورت بین ،خۆپەرست ، خۆبەزل و خۆ بەخواو خۆ بەناوەند زان ،دەسەڵات خواز،گەندەڵ ،نەشارەزا لە سیاسەت و دبلوماسیەت،نەشارەزا لەبەڕێوەبردنی کۆمەڵگە، تەسلیم بوو وابەستە بەهێزی دەرەکی، بێ ئیرادە، ترسنۆک،هەل پەرست ،درۆزن ،دووڕوو ……..،هتد

دەئافرێنێت هەڵگری هەموو سیفاتە ناجۆرو نائەخلاقیەکانە.

 

هەڵگری هیچ فکرو فەلسەفەیەکی زانستی نییە، بیرکردنەوەیەکی تەسکی لۆکاڵی نائەقڵانی هەیە.

میلیگەرایی سەرەتای ژن وەکو دەزگایەک دەبینێت بۆ وەچە خستنەوەو خزمەتی خێزان.ژن خاوەن پێگەو ڕۆڵی شایستە بەخۆی نیە.بچوک و خزمەتگوزارە.

 

 

بەڕێز ئۆچالان وەکو بیرمەندێک زۆر گرنگی بەشی کردنەوەی ئەم چەمکە داوە.بەشێوازێکی زانستی کۆمەڵناسی لێی نزیک بۆتەوە.ڕێگا چارەی تێپەڕاندنی بە ئافراندنی کۆمەڵگەی هوشیارو دیموکراتی  و ئازادی و یەکسانی خواز  خستۆتە ڕوو.

 

بەر لەهەر شت لەخۆی و لەپەکەکەوە دەستی پێکردووە. ئەو بیرە پاشڤەڕۆو کۆنەپەرستیە ی لەڕەگەوە دەرهێناوە.

 

قەومچێتی نەتەوە پەرستی (ناسیونالیزم) ئاین و مەزهەب گەرایی.ڕەگی قوڵی میلیگەرایی سەرەتاییە.وەکو ئامرازی دەسەڵاتخوازی ئەم چەمکانە بەکار دێنێت ،بۆ درێژەدان بەتەمەنی دەسەڵاتە کەی.

 

هیچ ڕێگا چارەیەکی بۆ کێشەکانی کۆمەڵگە پێ نیە. بەڵکو خۆی بارێکی قورسی سەر شانی کۆمەڵگەیە.

وەکو ئەسپێو مۆرانەیە  بۆ جەستەی کۆمەڵگە .

 

لەبەرامبەر دوژمن دا بەرخودان ناکات  بەفشارێکی کەم هەڵدێت . بەلایشەوە شەرم نیە .دەڵێت هەڵهاتنیش دەبێت لەشەڕدا.

سەربەخۆ نیە لەبڕیار لاوازو  بێ هەڵوێستە لە هەموو ڕویەکەوە.

هێز لەدەرەوەی خۆی وەردەگرێت.

ئیرادەی گەل و پشت بە خۆبەستن تێک دەشکێنێت .

 

هیچ کام لەحیزبەکانی  هەرێمی کوردستان ئەم چەمکە مەترسیدارەیان تێ نەپەڕاندووە.هەموو حیزبەکان  خێزان  ،بنەماڵە ،خێڵ گەراو ئاینی و مەزهەبین.

هیچ ڕێگا چارەی کێشەی کۆمەڵگە بەو زهنیەتە دەسەڵاتخوازیە نادیموکراتیەی میلیگەرایی سەرەتایی چارەسەر نابێت .کێشەی کۆمەڵگە قوڵ دەکاتەوە .دڵسۆز نیە بۆگەلان  دزیان لێ دەکات خاک دەفرۆشێت و بەجێی دێڵێت ،خیانەت وەکو ئاو خواردنەوەیە لای  شەرمی نیە.

بۆ گەلی خۆیشی وەکو گورگ وایە هەژارو برسی و نەخۆشی دەخات.

زیندانی گەورەیان بۆ دروست دەکات .

دڵڕەق توندو تیژ بێ هەست .

 

ئەقڵیەتێکی چەق

بەستوو(دۆگما)هەیە .دژ بەپێش کەوتن و گەشەی کۆمەڵگەیە.

کارە پاشڤەڕۆ خێڵەکیەکانی وەک ڤیستیڤاڵی عەشیرەت پێش دەخات.

بەربەستی گەورەیە لەبەردەم سیستمێکی سیاسی ئەخلاقی دیموکراتی.

 

هەمیشەشەڕ خوازو دەسەڵاتخوازە.

پارە پەرست و چاوچنۆک وتێر نەخۆرە.تاڵانچی و چەتەو  بکوژی ئازادی وڕەخنەیە.

 

لە میلیگەرایی سەرەتایی خوێندن و زانست بێ بایەخە پەروەردەی سیاسی و ئەخلاقی بوونی نییە .کۆیلایەتی کۆمەڵگە  گوێ لەمستی و سەرشۆڕی دەئافرێنێت.

کێ گوێ ڕایەڵتر بوو ئەوەتیکەی چەورترە.کۆیلەکی باشترە پێش بڕکێی نێوان کۆیلەکانیش   بۆ گوێ ڕایەڵی  سنوری ئەخلاق دەبەزێنێت.

 

میلیگەرایی سەرەتایی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی  بەو هەموو سەروەت و سامانەی تیایدایە .کردووە بەدۆزەخ بۆ دانیشتووانەکەی.کۆیلەی نان و خورافەو ژیانی پێش خستووە.

کۆمەڵگە هیچ ڕێگایەکی لەبەردەم نیە هوشیار بوونەوەو هەڵوێست وەرگرتن نەبێت .لەدەسەڵات خستنی میلیگەراکان ڕێگا چارەیە.

تایبەتمەندییەکان: وتارو بیروڕا

زیادکردنی وەڵام