نێچیرەڤان هەمو هەولی خستە گەر تا بە زۆرینەی دەنگی ئەندام پەرلەمانەکان ببێتە سەرۆکی هەرێم، بەڵام تەنها 68 دەنگی بەدەست هێناو شکستی خوارد.

بەرلەوەی کاتی هەلبژاردنەکە بێت، نێچیرەڤان ئەیویست دوای بخات، مەسرور کێشەی پارێزگاری کەرکوکی وروژاندبو تا یەکێتی بەشداری دەنگدانەکە نەکات و فشاری لە هێمن هەورامی و ئومێدو ئەوان کرد کە ئەبێت بکرێت، بۆ ئەوەی نێچیر دەنگی کەم بهێنێت و سەرکەتویش بو.

کۆسرەت ڕەسوڵ بۆ ئەوەی بڵێ من خاوەن بڕیارم، لەگەڵ مەسعود ڕێکەوتبو، ئەو ئەیویست فراکسیۆنی یەکێتی بەشداری بکات، بەلام ماڵ مام جەلال بە کۆسرەتیان وت، راستە تۆ براگەورەی بەلام خاوەنی بڕیار نیت و قسەت ناخوات ،لێرەوە هەم لەکۆسرەتیان دا، هەم لە ڕێکەوتنەکەی لەگەڵ مەسعود.

یەکێتی توانی سەرۆکایەتی هەرێم بە گۆران بکات، دەنگی بەگۆران دا بە نێچیرەڤان.

سبەینێکی تر خۆیشی بەشداری ئەکات لە حکومەتەکەی مەسرورو، ئەلێت،ئێمە لەکاتی هەلبژاردنی سەرۆکی هەرێمدا نەبوین، دەنگمان نەدا، لە کارا کردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێمیشدا نەبوین.

یاریەکان هەر ئەمانەن، ئەوەی لێرەدا شوڵکی تەڕ بەرلوتی کەوت ودۆراندی گۆرانی گردەکە بو. خراپتریش ئەدۆڕێ.

وەک ئەبینن، هەر حیزبەکان نین دژی یەکن و دانویان بەیەکەوە ناکوڵێت، لە ناو هەر حیزبێکیشدا، دژایەتی و ملشکاندنی یەکتر هەیەو پڕە لە باڵبالێن و پیسخۆری.

هەرچی یەکێتیشە خراپ لە گۆرانی گردەکەی توند دەکات،،هەڵبەتە بیلامانا!!!!!.

تایبەتمەندییەکان: بابەتی هەڵبژاردە

زیادکردنی وەڵام