وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند ئەو 1500 سەربازەی بەمدواییانە بریاری ناردنیان بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست درا لە قەتەرو سعودیە جێگیرکران.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی روسیا تودەی، پاتریک شانهان وەزیری بەرگری ئەمریکا  بەوەکالەت رایگەیاندوە 1500 سەربازە زیادکراوەکەیان لە هەریەک لەوڵاتانی سعودیە و قەتەر جێگیرکردوە.

هەفتەی رابردو پنتاگۆن بڕیاری ناردنی 1500 سەربازی دیکەی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا و بیانوەکەشی مەترسییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە لەسەر پێگە سەربازییەکانی وڵاتەکەی و هاوپەیمانەکانی.

کۆماری ئیسلامی ئێرانیش لای خۆیەوە ئەو بڕیاری بە مەترسی بۆ ئاشتی جیهان لەقەڵمدا.

ئێمە لەئێستادا لە بارودۆخێکی تەواو هەستیارداین

پاتریک کە ئێستا بەسەردانێک لە ئاسیایە، لەلێدوانێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند ” ئێمە لەئێستادا لە بارودۆخێکی تەواو هەستیارداین، بەردەوام بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکانمان جموجوڵە سەربازییەکانمان رێکدەخەین. هەست بەمەترسی هەڕەشەی زیاتر لەناوچەکەدا دەکەین و بەخێرایش بڕیارەکانمان جێبەجێدەکەین.
بڕیاری ناردنی ئەو هێزە زیادەیە لەسەر داوای فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا بوە
وەزیری بەرگری ئەمریکا بەوەکالەت ئەوەشی ئاشکراکرد بڕیاری ناردنی ئەو هێزە زیادەیە لەسەر داوای فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا بوە لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست و زۆر بەخێراییش بڕیارەکەیان جێبەجێکردوە.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام