فرۆشتنی کەرکوک لە لایەن لاهور جەنگی و پاڤێل تاڵەبانی  وای کرد شیعە و عەرەبە شۆڤێنیەکان پێشێڵکاری ماف و دەستور بکەن لە شاری کەرکوک حەق بووئەوانەی دەیانگووت کەرکوک ئارامەو ناوی پارێزگار لەباغەڵمدایەو حەیاتەکەم سەردانمان بکەن بادەستێک دۆمینە بکەین ئێستا لەکوێن کورد بووە بە مەخسەرەی داعش و حەشدو عەرەبی شۆڤێنی سونی؟! کورد هێندە بەد بەخت بووە لەلایەک داعش دەغڵ و دانەکانی دەسوتێنێت،لە لایەکی تر عەرەبی شۆڤێنی شەو دێت دەغڵ و دانی کورد دروێنە دەکات،،،،،تەعداو زوڵم و زۆری ناوشارو لێدان و کوتان و هەڵکوتانە سەرماڵە کوردەکان لەوێ بوەستێت،بێگومان کڕۆکی کێشەکان لە کەرکوک فرۆشتنی کەرکوک بوو لەلایەن لاهور جەنگی و ڤێل تاڵەبانی و برینەکانی کۆن و نوێ کولانەوە،چونکە کوردیان لە دەسەڵاتدارەوە کردە کائنێکی لەڕو لاوازی ژێردەستە لە کەرکوک و دەورو بەری،هەرچەندە لەڕابردوو یەکێتی لەکەرکوک دەسەڵاتی ڕەهای هەبوو بەڵام  لەبری پێشاندانی نمونەیەکی جوانی دیموکراسی و پێکەوە ژیان و دابینکردنی مافی کوردان ،یەکێتی وەک هێزێکی وەحشی گەری و مافیا ئاسا دەستیان کرد بەدزی و ڕفاندن و کوشتن ودزی ،ئەم ڕەفتار وەحشیانەی یەکێتی لەدڵی عەرەبە شۆڤێنیەکان بەرامبەر کورد گەردی گرتبوو و بۆیان لەناو دوو نانی گەرم هەڵگرتبوو ،بە فرۆشتنی کەرکوک لە لایەن لاهور جەنگی و پاڤێل تاڵەبانی  لە 16 ی ئۆکتۆبەر  ئەو پەندە کوردیە بۆ عەرەبەکان  هاتەدی کە دەڵێت دونیا دەوران دەورانە،یەکێتی بۆ مانەوەی خۆیان تاکو وەک حزبێکی شکستخواردوو دەرنەکەوێت پێیان وایە بۆ رازی کردنی دڵی شیعە پێویستە لەسەر مەسەلە نیشتیمانی و نەتەوەیی و کوردپەروەریەکان چاوپۆشی بکرێت و بێدەنگی هەڵببژێردێت و واشیانکردووە.چونکە یەکێتی لە کەرکوک پێشتر حوکمڕان بووە ئێستاش جاشکەوانە لە کەرکوک دەزانێت کورد چ غەدرێکی لێ دەکرێت و چۆن زەلیل بووە بەڵام کەڕن کوێرن لاڵن هەر ئەوەشیان لێ چاوەڕوان دەکرێت.یەکێتی وەک خۆی نوزەو نقەی لێوە نایەت بەڵام هەندێک ئەندامی جوانکیلەیان لێرەو لەوێ بۆ مزایەدە دەڵێن ئەوەی لە کەرکوک و خانەقین و ناوچە جێ ناکۆکەکان دەگوزەرێت قابیلی قبوڵ نیە دەبێت هەڵویستەی لەسەر بکرێت!!!. یەکێتی  کاتێک دەیتوانی و بۆی هەبوو باسی هەڵوێستەو قابیلی قبوڵ کردنەی بکردایە پێش ئەوەی کەرکوک بفرۆشن لە 16 ی ئۆکتۆبەر نەک لەپاش دەنگ و گرم تەق  هەناسەت بێت زمانت بگەڕێت !!،سەیر  دەبێت و سەیرانە،ئەنتیکەخانەیە، یەکێتی باسی پێشێلکاری ماف و دەستور بکات لەکەرکوک ،ئەرێ یەکێتی لەبیری چووە کە ئاڵا تاڵەبانی دەیگوت کەرکوک گەڕایەوە بۆ لاشە ڕەسەنەکەی و یاسا بەر قەرار کرا؟!کوا یاسا !؟،کوا ئارامی؟!ئاڵا خان خواو بێت شیعەو ئارامی لە کام پەڕتووکی ئاسمانی بوونی هەیە؟!
شوانە حسن ابوبکر
تایبەتمەندییەکان: وتارو بیروڕا

زیادکردنی وەڵام