ڕۆژنامه‌ی گاردیان-ی به‌ریتانی پێیوایه‌، جه‌نگی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئێران نزیكبوه‌ته‌وه‌.

ڕۆژنامه‌كه‌ له‌ژماره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینیدا بابه‌تێكی سایمۆن تیسدال، نوسه‌ری كاروباری نێوده‌وڵه‌تی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێ، “كاره‌ گه‌مژه‌ییه‌كانی تره‌مپ واده‌كات جه‌نگی نێوان ئه‌مریكا و ئێران نزیكبێته‌وه‌”.

سایمۆن باس له‌وه‌شده‌كات، ئه‌مریكا نیازی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ كۆتایی به‌ 40 ساڵ له‌شۆڕشی كۆماری ئیسلامی بهێنێت‌و ئه‌و ڕژێمه‌ بگۆڕێت.

ئه‌و پێیوایه‌ تره‌مپ ده‌یه‌وێت خۆی له‌دروستبوونی گرژی نوێ له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌دوور بگرێت، به‌ڵام هه‌ڵۆكانی كۆشكی سپی كه‌ (مایك پۆمپیۆ، جۆن بۆڵتن‌و مایك پێنس)ن، مه‌له‌فی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكایان ده‌وێت، ئه‌وان “شه‌رم” له‌و هه‌ڵانه‌ ناكه‌ن كه‌ به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی ئه‌مریكا له‌ كاروباری وڵاتان دروستبوو.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام