دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا فەرمانێکی نوێی جێبەجێکردن دەردەکات بۆ سەپاندنی سزای نوێ بەسەر کۆماری ئیسلامی ئێراندا.

بڕیارەکەی ترەمپ قەدەغەکردنی کڕین و فرۆشتنی  ستیل، مس، ئاسن و ئەلەمنیۆم دەگرێتەوە.

مالپەڕی فەرمی کۆشکی سپی دەقی فەرمانی جێبەجێکردنەکەی سەرۆکی ئەمریکای بڵاوکردۆتەوە کە ئاراستەی کۆنگرێسی کردوە و تێیدا هاتوە ” ساڵی رابردو بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش توانیم باری ئاسایشی وڵاتەکەم بەهێزتربکەم بەدەرچون لەرێکەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015 ی ئێران، ئەمڕۆ ئەم فەرمانە ئیدارییە دەردەکەم بۆ سەپاندنی سزا بەسەر کەرتەکانی ستیل، ئەلەمنیۆم، مس و ئاسنی کۆماری ئیسلامی ئێران کە گەورەترین سەرچاوەی داهاتی ئەو وڵاتەن پاش کەرتی نەوت.”

هەروەها ترەمپ باسی لەوەش کردوە کە لەپاڵ رێکەوتنە ئەتۆمییەکەدا، کۆماری ئیسلامی ئێران توانیویەتی پشتیوانی تۆڕێکی گەورەی تیرۆرستی بکات، هێزی موشەکی وڵاتەکەی ببوژێنێتەوە، دەستێوەردانەکانی لەناوچەکە زیادبکات و بەشێوەیەکی نادادپەروەرانەش هاوڵاتیانی ئەمریکی دەستگیربکات.

 

ترەمپ بەزمانێکی هەڕەشە ئامێز نوسیویەتی ئەم سزایانە پەیامێکە بۆ ئەو وڵاتانەش کە رێگە بەهێنان بردنی مادە بەنرخەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەدەن لەبەندەرەکانیانەوە.
لەپاڵ هەمو ئەمانەشدا، ترەمپ لەبڕیارەکەیدا نوسیویەتی، ئێران توانیویەتی درێژە بەژێرخانە ئەتۆمییەکەی خۆی بدات.

ئاماژەی بەوەش کردوە ئەمساڵ کە تێیدا ئەو بڕیارە ئازایانەیان دەرکردوە زۆر شت دەگۆڕێن

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام