وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاشكرایكرد، وڵاته‌كه‌ی قۆناغ به‌قۆناغ له‌ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌كشێته‌وه‌.

عه‌باس عێراقچی، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌دوای سه‌پاندنی سزای نوێ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی ڕایگه‌یاند، قۆناغ به‌ قۆناغ ئێران له‌ ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ده‌كشێته‌وه‌.

وتیشی:”هیچ وڵاتێك مافی ئه‌وه‌ی نیه‌ ئێران به‌ ده‌رچوون له‌ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی تۆمه‌تبار بكات، یاخود ڕه‌خنه‌ له‌ئێران بگرێت.

عێراقچی باسی له‌وه‌شكرد، گه‌ڕانه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش دژی ئێران هێڵی سوره‌، ئه‌گه‌ر هه‌نگاوێكی له‌وشێوه‌یه‌ش بنرێت، ئه‌وا ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی وه‌ك كۆتایهاتوو هه‌ژمارده‌كرێت.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام