دوای ئەوەی پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجەلان سەردانی دورگەی ئیمڕاڵیان کرد، کەمێک لەمەوبەر پەیامێکی ئەو رێبەرەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) یان خوێندەوە.

عەبدوڵا ئۆجەلان لە پەیامەکەیدا دەڵێت، “سەرەتا پێویستە بزاندرێت کە ئەم دەقە نە دەقێکی دانوستاندنە و نە دەقێکی سازانە. بە شەقام رادەیەگەیەنم کە ئەم دۆخەی ئێستا پێیدا تێپەڕدەبین پێویستی بە سازانە. بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە جەختلەسەرکردنەوە دەبێ دووربین لە هەر جۆرە جەمسەرگیرییەک و پێویستمان بە دانوستاندنێکی دیموکراسیانەیە”.

راشیگەیاندووە، “دەتوانین کێشەکانی تورکیا و ناوچەکە بە ئارامی چارەسەر بکەین، واتا بە عەقڵ و سیاسەت و هێزی کولتووری نەوەک بە شەڕ و بەکارهێنانی توندوتیژیی فیزیکی”.

لەبارەی دۆخی سوریاوە عەبدوڵا ئۆجەلان دەڵێت، “لەو باوەڕەداین لە چوارچێوەی هێزە دیموکراسییەکانی سووریا، کێشەکانی سووریا بە شێوەیەک کە دوور بێت لە فەرهەنگی پێکدادان، هەروەها لە چوارچێوەی یەکێتیی سووریا و بە گرێنتیکرانی دەستووری سووریا، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخ و پێگەی هەنووکەیی سووریا و بە شێوەیەکی دیموکراسی گەیشتن بە چارەسەر بکرێتە ئامانج. لەم نێوەندەدا پێویستە هەستیاریی تورکیا لەبەرچاو بگیردرێت”.

رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە رونیکردوەتەوە، “لەگەڵ رێزگرتن لە خەباتی هەڤاڵان لە گرتووخانەکاندا، دەمانەوێ بە گرنگییەوە  جەخت لەسەر ئەوە بکەینەوە کە نابێت زیان بە تەندروستییان بگەیەنن و خۆیان بگەیەننە خاڵێکی مەترسیداری وەها، کۆتاییەکەی مەرگ بێت. بۆ ئێمە سەلامەتیی هزری و جەستەیی ئەوان لە هەموو شتێک گرنگترە”.

بۆ ڕای گشتی

له‌م پڕۆسه‌ مێژووییه‌دا پێویستی به‌ ڕێككه‌وتنێكی قووڵی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه‌. له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان پێویستییه‌كی زۆر به‌ ڕێبازێكی دانوستانی دیموكراتی هه‌یه‌ كه‌ دوور بێت له‌ كولتووری دژایه‌تی و شه‌ڕ.

ئێمه‌ ده‌توانین كێشه‌كانی توركیا و هه‌رێمه‌كه‌ به‌ هێزی نه‌رم واته‌ هێزی ئه‌قڵ، سیاسی و كولتووری چاره‌سه‌ر بكه‌ین نه‌ك به‌ شه‌ڕ و ڕێبازه‌كانی تووندوتیژیی جه‌سته‌یی.

ئێمه‌ له‌و باوه‌ڕه‌داین، له‌ چێوه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیدا كێشه‌كانی سووریا دوور له‌ كولتووری شه‌ڕ، له‌م دۆخه‌ی كه‌ تیایدان له‌ چێوه‌ی یه‌كپارچه‌یی سووریا و به‌ ڕوانگه‌ی دیموكراتیی خۆجێیی كه‌ به‌ ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تی مسۆگه‌ر كراوه‌، پێویسته‌ چاره‌سه‌ر بكرێن. له‌م چێوه‌یه‌دا پێویسته‌ هه‌ستیارییه‌كانی توركیاش ببینرێن.

ئێمه‌ ڕێز له‌ به‌رخۆدانی هه‌ڤاڵانی زیندانه‌كان و ده‌ره‌وه‌ ده‌گرین به‌ڵام ده‌مانه‌وێت به‌تایبه‌تی ده‌ستنیشانی بكه‌ین كه‌ پێویسته‌ نه‌یگه‌یه‌ننه‌ ئاستێك كه‌ باری ته‌ندرووستیی ئه‌وان بخاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و ڕێ له‌ به‌رده‌م مردن بكاته‌وه‌. بۆ ئێمه‌ ته‌ندرووستیی ئه‌قڵی، فیزیكی و ڕۆحی ئه‌وان له‌پێش هه‌موو شتێكه‌وه‌یه‌. هه‌روه‌ها ئێمه‌ له‌و باوه‌ڕه‌داین كه‌ واتادارترین نزیكایه‌تی به‌هێزكردنی هه‌ڵوێستی زیهنی و ڕۆحییه‌.

هه‌ڵوێستی ئێمه‌ له‌ ئیمڕاڵی ئاشكرایه‌ كه‌ پێداگرییه‌ له‌سه‌ر به‌هێزكردنی ئه‌و ڕێبازه‌ی كه‌ له‌ په‌یامی نه‌ورۆزی ٢٠١٣دا ڕاگه‌یه‌نرا و به‌رده‌وامیدان پێی. ئاشتییه‌كی به‌ڕومه‌ت و چاره‌سه‌ریی سیاسه‌تی دیموكراتی بۆ ئێمه‌ بنه‌مایه‌.

ئێمه‌ به‌ڕێزه‌وه‌ هه‌ڵوێستی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ به‌بیردێنینه‌وه‌ كه‌ بۆ هه‌لومه‌رج و هه‌ڵوێستی ئێمه‌ له‌ ئیمڕاڵی به‌په‌رۆشن و هه‌ڵوێست پیشان ده‌ده‌ن. له‌ به‌رزترین ئاستدا سوپاسیان ده‌كه‌ین.

عه‌بدوڵا ئۆجالان، هامیلی یڵدرم، عومه‌ر خه‌یری كۆنار و فه‌یسه‌ل ئاكتاش

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام