لە ڕۆژی 13/12/2009 سەردەشت عوسمان وتارێکی بلاو کردەوە لەژێر ناونیشانی” من عاشقی کچەکەی بارزانیم”هەرلەگەڵ بڵاو بونەوەی وەک ئاگر لە پوشو بەرببێت ئاوا گەورەترین دەنگدانەوەی هەبو، لەگەڵ ئەمەیشدا یەکەم جار بو بنەمالەی بارزانی نوسینێکی ئاوا ببینن و بەتەواوی تووشی هیستریا بون، کەوتنە خۆیان، تا چۆن بتوانن نوسەرەکەی بدۆزنەوە.

وەك چۆن بنەماڵەی بارزانی بە هەڵە تەفسیریان بۆ کرد، وەک بنەمالەیەکی داخراوی خێلەکی، زۆربەی دەروێشەکانیان و کۆلکە نوسەرەکانیان، ئەوانەی ئیش وکاریان زبڵ نوسینە بۆ ئەوەی شاباش لە پارتی وەربگرن قەلەمەکانیان خستە گەڕ، پەلاماری هەمو لایەنەکانیان دا ، بەتایبەتی نەوشیروان مستەفاو گۆڕان و قادری حاجی علی.

ئەم وتارە چی پێوتین؟
راستیەکەی ئەو وتارە دورو نزیک پەیوەندی بە کچی مەسعود بارزانی و خۆشەویستی و عەشقەوە نەبو، سەردەشت لە خەونیشدا کچی مەسعودی نەبینیوە، وتارێکی پڕ فەنتازیا،بە هەمو بەرائەتی خۆیەوە بە دەسەلاتی دەوت،حوکمرانی ئاوا ناکرێت،سامانی وڵات هەموی بۆ خۆتانەو ئەوەی لەگەڵتان نەبێت ناتوانێ بژی، ئە م باسی چەوسانەوەی چینایەتی دەکات، باسی جیاوازی ژیانی هاوڵاتیان دەکات، چۆن ئەوان شاهانە لە ناو کۆشکەکانیاندا دەژین و ئەمانیش هیچ.

مەسعود لە کۆنگرەی پارتیدا ئەونە گەوجە دەڵێت،عەشرەتەکەم خاوەنی هەزار پیاوە، هەمویان فیدائین بۆ من”، لێرەوە مەسعود واتێگەیشتوە مسکێنیک داوای کچەکەی دەکات، یان عاشقی بوە، ئەمە لەکاتێکدا نە کچەکەی لە ئارادا هەیە نە عەشقێک، سەردەشت لەڕێگای ئەو وتارەوە باسی ناعەدالەتی دەکات، دەلیت ئەم وڵاتە بۆ ئێوەیە،ئەگەر نەبینە خزمتان ناتوانین بژین، ئەگەر ببمە زاوات دایکم دەبەمە لای باشترین دکتۆر لە ئەمریکا، ئەگەر ببمە ئاوەڵزاوای نێچیر،،ئەوا سەگی ئیسرائیلی شەوانە پاسەوانی ماڵمان دەکات.

نوسەرێکی هۆلەندی هەیە لە ڕۆمانێکا باسی کوڕێکی هەژار دەکات، کە عاشقی کچی پاشای هۆڵەندا دەبێت، کوڕەی عاشق هەمیشە بەدەوری ماڵی پاشادا دەگەڕێت تا بەڵکو ئێ کچە ببیبینێت و پێشنیاری خۆشەویستیەکەیی بۆ بکات، ڕۆژێ کچە دەبینیت و دەسرەی دڵی بۆد ەکاتەوە، کە خۆشی دەوێت، کچەی پاشا کاتێک دەزانێ کورە سواڵکەرێک خۆشید ەوێ بەگریان رادەکاتەوە بۆ لای باوکی ودەڵێ،”باوکە کوڕێکی سواڵکەرڕێگای پێگرتوم و دەڵێت خۆشم دەوێیت، پیاوەکانت بنێرە بیگرن و بیکوژن!”، ئەویش کچەکەی دادەنێت وپێی دەڵێت” کچم ئەگەر ئەوانەی خۆشیان دەوێین بکوژین، ئەی ئەوانەی ڕقیان لیمانە چی لێبکەین” هوشیاری لێرەدایە.

جا ئێمە پادشای هۆلەنداو ئەقلەکەی لە کوێ بهێنین و چۆن بتوانین لەگەڵ کابرایەکی بێ مێشکی خێلەکی وەک مەسعود بارزانی هاوتای بکەین!، پادشای هۆلەندی ئاوا وەڵامی کچەکەی دەداتەوە، کە بەڕاستی کوڕێکی هەژار عاشقی کچەکەی بوە، بەلام مەسعود بارزانی چونکە خێڵەکیە، نوسینی گوتارێکی فەنتازی، وتارێکی خەیاڵی، بە مەسەلەی ئابڕویی دەبینیت، بۆیە هەمو سەرچاوەکانی پاراستن دەکەونە گەر بۆ دۆزینەوەی “سەردەشت عوسمان”.

مەسعودو مەسرور بارزانی وتارەکە دەبینن، ڕەشەبای ئەم وتارە تا بلەو بارزان دەچێت و خێڵەکەی تورە دەکات، هەموی داوای تۆلە دەکەن، وادەزانن ئابڕویان تکاوە.
“سەرەتا ئاریان فەرەجی پاراستن شیکاریەکی بۆ نوسینەکە کرد، کە گوایە نوسەرەکەی خەلکی سلێمانیەو نەوشیروان مستەفا لە پشتیەتی، ئەو پێی وابو، کورتکراوەی ناوی “سەردەشت”بۆ”سەرۆ” تەنها فێڵە، بۆیە داوای کرد لەناو سلێمانیدا بۆ نوسەرەکەی بگەڕێن.

ئاریان فەرەج باشترین خزمەتی پارتی کردو دەستی هەبو لە تیرۆری سەردەشتا، دوای هەستا لەژێر ناوێکی خوازراو بە ناوی” ئەڤین عومەر” نوسینێکی نوسی لەژێر ناونیشانی “وەڵامێک بۆ نوسەرە جنێوفرۆشەکەی کوردستان پۆست” ئامانجی ئەم وتارە بۆ ئەوە بو سەردەشت بهێنێتە قسە، بەتایبەت کە بەناوی ژنەوە نوسیبوی، ئەم وتارە لە “کوردستان نێت بڵاوکرایەوە”.

دواجار لە ڕێگای”کوردستان نێتەوە”ئای پی ئەدرەسەکەیان دۆزیەوە، شوێنەکە سەنتەرێکی ئینترنێت بوە، دڵنیا بون شوێنەکە نزیکی کۆلیژی ئادابی زانکۆی سەلاحەدینە، ئەمەیش تەئکیدێک بو کە خاوەنی ئەو ئیمێڵە خوێندکاری کۆلیژی ئادابە لە زانکۆی سەلاحەدین.

وتارەکەی “ئاریانی سیخوڕ”وەڵامێک بۆ نوسەرە جنێوفرۆشەکەی کوردستان پۆست” لە ڕۆژی 20/12/2009 بڵاو کرایەوە، لەم وتارەدا سەرەشت عوسمانی بە”ترسنۆک و بودەڵەو پیاوی نەوشیروان مستەفا ناوهێنابو”، تەحەدای دەکات کە” ئەگەر ترسنۆک و نامەرد نیە وناترسێ با ڕوی ڕاستەقینەی خۆی دەربخات”، سەردەشت عوسمان جگە لەو نوسینە، دەیان ئیمێلی بۆ رەوانە دەکرێت، ئەویش لەبەر ئەوەی زۆر گەنج بو، کەم تەجروبە بو، ئاگاداری دڕندەیی ماڵ مەسعود نەبو، بەدەستی خۆی خۆی کەشف کرد.
دواجار سەردەشت عوسمان لە ڕۆژی 02/01/2010 دا بە ئاشکراو بە ناوی خۆیەوە وتارێکی نوێی بە ناوی” نە سەرۆک خوایە،نەکچەکەی” بڵا وکردەوە، سەردەشت ئەم وتارەی بە وێنەی خۆی و نانونیشانی خۆیەوە بڵاوکردەوە، ڕاستەو ڕاست ئەو کارە دەکات کە خواستی پارتی و پاراستن بو، ئیتر ئاشکرا بو کە ئەو نوسەرە ناوی سەردەشت عوسمانە، وخوێندکاری کۆلیژی ئادابە لە زانکۆی سەلاحەدین”.

ڕۆژی 20/01/2010 سەردەشت زەنگی ئاگادارکردنەوەی ڕاگەیاند کە بەهانایەوە بچن، کەس، دەزگای ئاسایش و پۆلیس گوێیان بە هاوارەکەی نەدا.

لەسەرەتای مانگی چواری هەمان ساڵدا، سەردەشت لەگەڵ”خێڵان بەختیار” ناوێکدا وتارێکی موشتەرەکیان دژی ” کۆسرەت ڕەسوڵ” نوسی، خێلانیش بە هەمان ئیمێڵی خۆی و بە ناوی خۆی لەگەڵ سەردەشت ئەم وتارەیان نوسی، خێڵان پێشتر پارتی بو،دوای ئەمەیش ڕەوانەی ئەوروپا کرا، تا ئێستا ڕون نیە بۆچی ئەم وتارەیان دو قۆڵی نووسی؟ ئایە تەنها بۆ ئەوەبو بڵێن ئێمە گەنجانێکین دژی یەکێتیشین؟ یان دەستی پاراستن لە پشت خێڵانەوە هەبوە، تا بەیەکەوە ئەو بابەتە بنوسن و پاشان کە سەردەشتیان تیرۆر کرد، بڵێن کۆسرەتە؟، چونکە لێکۆڵینەوە نیەو دەسەلاتی هەولێر خۆی بکوژە،هەمو ئەمانە بە هەڵواسراوی ماونەتەوە، دوای ئەم وتارە باشترین هەل درایە بنەماڵەی بارزانی، سەردەشت دژی کۆسرەت وتاری نوسیوە، کۆسرەت خەلکی هەولێرەو بە کەسیکی پیاو کوژ ناسراوە، دەتوانن سەردەشت بکوژن بڵێن کۆسرەتە.

“ڕۆژی 03/05/2010 پاراستن دوای مەسەلەکە دەکەوێت، ئەم تیمە هەر یەکە لە سوچێکەوە دوای سەردەشت کەوتوە، سەیارەی تایبەت ئامادەیە، بەڵام بە ڕێکەوت، کۆمەلێک خوێندکاری هاوڕێی دەگەنە نزیکی سەردەشت و قەرەباڵخی دەبێت، لێرەوە کارەکە دوادەخەن”.

“ڕۆژی دواتر 04/05/2010 تیمەکەی پاراستن ئامادەباشی د ەکات، بە ئۆتۆمبێلێکی سپی جۆری ڤان کە دەرگای سلایدەو لە ئۆتۆمبێلی ئامبوڵانس دەچیت،هێواش هێواش لە دوری چەند مەترێکەوە بە تەنیشت شۆستەکەدا بە هێواشی دێنە پێش، جگە لە شۆفێرەکە کەسێکی دەزگای پاراستن بۆ کردنەوەی دەرگی ئۆتۆمبێلەکە، دو کەسی تر بە هێواشی و بە پیادە لە پشتی سەردەشتەوە دەرۆن، بە دەنگی بەرز قسە دەکەن و خۆیان وەک خوێندکار پیشان دەدەن، پیلانەکە ئاوایە، ئۆتۆمبێلەکە بە هێواشی دێت، تا دەگاتە جێگایەکی گونجاو، کە نزیک بێت لە شۆستەکە، کەسی ناو ئۆتۆمبێلەک دەرگاکەی دەکاتەوە، دوکەسەکەی پشت سەردەشت بە یەک دەقە پڕی پیادەکەن و بە دو پاڵ دەیخەنە ناو سەیارەکە، کاتژمێر 8 و پانزە دەقە کاتەکە گونجاو دەبێت، وەک چۆن پیالانەکە دانرابو ئاوە، سەیارەکە تەواو خۆی لە شۆستەکە نزیک دەکاتەوە، کابرا دەرگا دەکاتەوەو دوانەکەی دواوە پڕی پیا دەکەن و سەردەشت دەخەنە نا وسەیارەکە، یەکیان کتێب و پەراوەکانی سەردەشت کۆدەکاتەوە تەنها لە ماوەی سێ چرکەدا سەردەشت دەبەن و دەڕۆن”.

پۆلیسەکانی بەردەم کۆلیژ ئاگادار دەبن، دوای تەنها 5 خولەک “هەژار عوسمانی” برای سەردەشت دەگاتە ئەوێ، کاتێک بە پۆلیسەکان دەڵێت بۆ کاردانەوەتان نەبوە، ئەوان دەلێن، چونکە فەرمانیان پێکراوە لەم هەفتەیەدا تەدەخول لە ڕوداوەکانی دەرەوەی کۆلیج نەکەن.

پارتی جێگایەکی تایبەتی دەبێت لە نا وهەولێر سەرەتا سەردەشت دەڕفێینە ئەوێ، لە ژێر زەمینێکدا دایدەنێن،هەر لەوێ”ساسان عەونی” سەردەشت دەخاتە ژێر قورسترین ئەشکەنجە، زیاتر لە دەیان پرسیاری لێدەکەن، کێ هاوکاری کردویت؟کێ هانی داویت ؟ بۆچی لەسەر عایلەی بارزانی دەنوسیت؟ پەیوەندیت لەگەڵ نەوشیروان مستەفا چۆنە؟ چەند جار نەوشیروانت بینیوە؟ پەیوەندیت لەگەڵ قادری حاجی علی چۆنە؟ پەیوەندی کوردستان پۆست لەگەڵ نەوشیروان مستەفاو قادری حاجی علی چۆنە؟.

دوایی دەیبەنە سەری ڕەش لەوێ زۆری ئازار دەدەن، دوای بریار دەدەن نابێت سەردەشت لە هەرێم بکوژرێت، دەبێت بیبەنە دەرەوە، ئەوە بو بردیانە موسڵ لەوێ تیرۆریان کرد.

کێ ئەوەی کرد؟

“مەسرور بارزانی فەرمانی کرد بە”بەختیاری حەسەن نەجەفی” ئەوکارە بکات، “بەختیار حەسەن حەمە ڕەحیم”،ناسراو بە”بەبەختیار حەسەن نەجەفی”لە بنەرەتا کوردی ڕۆژهەلاتە، باوکی واتە”حەسەن نەجەفی” دوکانی فرۆشتنی کەمالیات و جل و بەرگی هەبو لە”بازاری عەسری” سلێمانی، لەبەر ئەوەی پەیوەندیەکی گوماناوی هەبوە لەگەڵ بەعسا پێشمەرگە چەندین جار هەرەشەیان لیکردوە، بەختیار پۆلی شەشەمی زانستی تەواو دەکات لەساڵی 1984 دا بە ئاسانترین شێوە لە کۆلێجی سەربازی بەعس وەردەگیریت، لێرەوە دەبێت ئەڵقە لەگویێ بەعس، هەر لە بەغدا دادەمەزریت، خۆی گەیاندۆتە هێزەکانی گاردی کۆماری و کۆشکی کۆماری بەغدا”.

“دوای راپەرین لەترسی تۆڵەی سلێمانی، لەهەولێر خۆیان دەشارنەوە، چۆن نۆکەری بەعس بوون، ئاوا دەبنە نۆکەری بنەماڵەی بارزانی، بەختیار ئەفسەر بو،هەمو خاڵەکانی کۆنترۆڵی هەولێر موسڵی بەڕێوە دەبرد، ئەفسەرانی ئەو خالانە لەژێر بەڕێوەبەرایەتی خۆیدا بو، لێرەوە بە ئاسانترین شێوە دەپەڕیتەوە ناو شاری موسل.

بەختیار کەسێکی زۆر شارەزاو پسپۆر بولە ڕفاندن و تیرۆرو ونکردندا، ئەوشەوە سەعات 11 لە هەما جێگادا سەردەشت تەسلیمی بەختیار و دوان لە هاوکارەکانی” قادر عەبدوڵا خدرو نازم رەمەزان” دەکرێت، ئەوانیش دوای ئازارێکی زۆر واتە دوی شەو دەیخەنە نا وئۆتۆمبێلێک و بەختیار لە پێشی ئۆتۆمبێلە جام تاریکەکەیدا دادەنیشێت و لە دوایشەوە هەردو ئەفسەری ناوبراو بەردەوام قاچیان لەسەر جەستەی سەردەشت دەبێت، لە پێش ئۆتۆمبێلەکەی ئەمانەوە ئۆتۆمبێلێک هەیەو لەدواوەیشیان ئۆتۆمبێلێک، بە بێ کێشە سەردەشت بەیانی زو دەبەنە موسڵ و شەهیدی دەکەن و لە جێگایەک فڕێی دەدەن”.
“سەرلەبەیانی 05/05/2010 کاتژمێر شەشی ئێوارە، تەرمی سەردەشت لەسەر شۆستەیەک لە شەقامی”حی مەزارع” نزیک “شەقامی دۆمیز” دەدۆزرێتەوە،،بنکەی پۆلیسی ئەحرار تەرمەکەی هەڵدەگریتەوەو ڕەوانەی پزیشکی دادوەری دەکەن.

تەسفیەکردنی بکوژەکان:

یەکەم..لیوا بەختیار حەسەن نەجەفی
دووەم.. قادر عەبدوڵا خدر
سێیهەم.. نازم رەمەزان
چوارەم.. ئەحمەد کۆیی.
لە ڕۆژی 10/04/2011 “ساسان عەونی” لەگەڵ تیمێکی تایبەت ڕاهێنراو لە پاراستن چونە موسڵ لە دوکاتی جیاوازدا، ولەهەمان ڕۆژدا سەرەتا “قادر عەبدولاو نازم عومەر” یان دەستگیر کرد بردنیانە ماڵیک لە بەشی ڕۆژهەڵاتی موسڵ دوای چەند ڕۆژێک دەکوژرێن و لاشەکانیان لە دەرەوەی شاری موسڵ دۆزرانەوەو تەسلیم بە کەس وکاریان کرانەوە، کەس وکاری ئەم دو کوژراوە تەنها پییان وترابو بڵێن، بەدەستی تیرۆریستان کوژراون، تەواو.
هەمان ئەو ڕۆژە “لیوا بەختیار حەسەن نەجەفی” دەستگیر دەکرێت بەختیار بێسەروشوین مایەوە، هەتا رۆژی 18/10/2011 لاشەکەی بەسەرىراوی لە ناو شاری موسڵ دۆزرایەوە، چیرۆکی لەناوبردنی بەختیارو هێشتنەوەی بۆ ماوەیەکی درێژ و دەستبەسەرکردن و پاشان کوشتنی زۆر ئاشکرا نیە.

مەسعود بارزانی خۆی بۆ داپۆشینی کوشتنی بەختیار، یەکەم نێرراویکی پاراستن کە زۆر هاوڕێی بەختیار بووە دەنێڕیت بۆ لای ژن و منداڵەکانی بە شێوەی سەرەخۆشی هەڕەشەی ژێر بەژێرو دڵنەوایی و پێدانی پارە، کە دەبیت ئیتر بێدەنگ بن باسی نەکەن، ڕیگای دوەم مەسعود بارزانی ڕزگاری برای بەختیار و کەس وکارەکەی بە تایبەت بانگ هێشتی کرد بۆ سەری ڕەش و هەمویانی خەڵات کرد لە پای ئازایەتی بەختیار.کۆمەڵی وینەیان گرتو بە ئەنقەست هەندێ لەو وینانەیان بلا وکردەوە.

هەرچی ئەحمەد کۆییە،لای بنەماڵەی بارزانی جێگای متمانە بو،بە پێچەوانەی چارەنوسی ئەو سێ کەسەوە، ئەمیان نەکوشت، وردە وردە دوریان خستەوە لە جاسوسی و پاراستن، ئێستا لەگەڵ چەند پارتیەک خەریکی کاری بازرگانیە.

تایبەتمەندییەکان: بابەتی هەڵبژاردە

زیادکردنی وەڵام