عەبدولڕەزاق شەریف،رێکخەری ژوری رۆژنامەوانی گۆڕان رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بزوتنەوەی گۆڕان‌، بە لاڕێدا براوە دورخراوەتەوە لە گشت پرەنسیپەكانی نەوشیروان مستەفا‌، ئەو بڕیارەی خانەی راپەڕاندنی گۆڕانیش كاردانەوەی هەڵوێستەكانی بوە بوە‌ و شانازی پێوە دەكات.

دەشڵێت: بێ رەچاوكردنی گشت پرەنسیپە دەستوری‌ و یاساییەكان، گشت عورفە سیاسی‌ و كۆمەڵایەتی‌ و ئەخلاقییەكان، دوای كۆتایی كۆبونەوەی جڤاتی نیشتمانی لە ئێوارەی 28 ی ئەم مانگەدا، بەیانی رۆژی دواتر وەكو هەر هاوڵاتییەك هەواڵی دورخستنەوەم لە بزوتنەوەی گۆڕان لە راگەیاندنەكانەوە بیست.

بزوتنەوەی گۆڕان‌، بە لاڕیدا براوە دورخراوەتەوە لە گشت پرەنسیپەكانی نەوشیروان مستەفا‌

 

لە رونکردنەوەکەدا چەند خاڵێکی خستوەتە ڕو دەڵێت: بزوتنەوەی گۆڕان‌، بە لاڕێدا براوە دورخراوەتەوە لە گشت پرەنسیپەكانی نەوشیروان مستەفا‌ و دژایەتیكردنی كەسایەتی‌ و ژیان‌ و تێكۆشان‌ و بیروڕوانینە سیاسییەكانی ئەو زاتە.

ئاماژە بەوەشدەکات: نەمانی سادەترین پابەندبون بە كاری دەستوری‌ و رێكخراوەیی‌ و عورف‌ و ئەخلاقی سیاسی‌ و هاوڕێیەتی، لە ناو بزوتنەوەکەدا، لەبری كاركردن بە گیانی كۆنەقین‌ و پاراستنی بەرژەوەندی تاك‌ و گروپی جیاجیا.

لە هەر ئۆرگانێكدا كارم كردبێت، بەگژ دیاردە دزێو‌ و ناشیرینەكاندا چومەتەوە‌ و باجەكەشیم داوە

 

هەروەها نوسیویەتی:”بەندە لە تەمەنی كاری سیاسی خۆمدا، لەچوارچێوەی پەیڕەو و دەستوری رێكخراوەیدا، هەمیشە بە ئەركی خۆمەوە پابەندبوم‌ و لە هەر ئۆرگانێكدا كارم كردبێت، بەگژ دیاردە دزێو‌ و ناشیرینەكاندا چومەتەوە‌و باجەكەشیم داوە”.

لە ئایندەدا بۆ هەریەكە لەوانە بەبەڵگەوە درێژە و وردەكاری دەخەمەڕو

 

رونشکردوەتەوە:” ئەوەی لەمڕۆدا پێویستی وتن بێت، تەنیا ئەمەیە و لە ئایندەشدا بۆ هەریەكە لەوانە بەبەڵگەوە درێژە و وردەكاری دەخەمەڕو”.

ئاماژە بەوەشدەکات:” ئەو بڕیارەی گروپێكی خانەی راپەڕاندنیش كاردانەوەی هەڵوێستەكانم بوە‌ و شانازی پێوە دەكەم، چونكە دوای مردنی نەوشیروان مستەفا، ئەو ئەركەی سەرشانی خۆم‌ و هاوڕێكانم قورستر بوە، نە یەكەم كەس‌ و نە دوا كەس دەبم لەو بەگژاچونەوە‌و تەسفیەكردنە”.
ئەمڕۆ، خانەی دەرپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: بڕیاردراوە بە دەرکردنی عەبدولڕەزاق شەریف، رێکخەری ژوری رۆژنامەوانی لە ریزەکانی بزوتنەوەی گۆڕان، چونکە پابەند نەبوە بە پرەنسیپەکانی کاری رێکخراوەیی و بەرنامەی بزوتنەوەی گۆڕان.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام