ئاژانسی روداوە سروشتییەکان لەئیندۆنیزیا ئاشکرایکرد بەهۆی باران و زریانەوە کە   لافاوی گەورەی لێکەوتۆتەوە لانیکەم 29 کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ دوشەممە ئاژانسی روداوە سروشتییەکان لەئیندۆنیزیا بڵاویکردەوە زریان و لافاوێکی بەهێز ناوچەی بێنکولوی گرتۆتەوە و بەهۆیەوە لانیکەم 29 کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئاژانسەکە ئەوەشی ئاشکراکردوە جگەلە گیانلەدەستدانی ئەو ژمارەیە هاوکات دەیان کەسی دیکە تا ئێستا بێسەرو شوێنن و ژمارەیەکی زۆریش لەباڵەخانە و پردو رێگای هاتوچۆ تێکشکاون و بون بەژێر قوڕو لیتاوەی لافاوەکانەوە.

لەمبارەیەوە سەرۆکی ئاژانسەکە رایگەیاندوە ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی گوندنشین بێلانەو ماڵ بون و پێویستیان بە خێمە و شوێنی مانەوە و دابینکردنی کەلوپەل هەیە و هەندێک پردیش پێویستە دەستبەجێ چاکبکرێنەوە.

ماوەی زیاتر لەساڵێکە گۆڕانی کەشوهەوا لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەشێک لەولاتانی ئەفریقا هەستیپێدەکرێت و پسپۆڕانی کەشوهەواش پێیانوایە ئەگەری گۆڕانکاری زیاتر و دروستبونی لافاوی زیار ئەگەرێکی بەهێزە.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام