ڤلادمیر پوتینی سەرۆکی روسیا و کیم جۆن ئونی سەرۆکی کۆریای باکور لەپەراوێزی کۆبونەوەکانیاندا گۆیان لە میوزیکی روسی گرتوە و دیاریشیان پێشکەشی یەکتری کردوە.

بەپێی زانیارییەکانی رۆیتەرز، لەکۆبونەوەی لوتکەی نێوانیان هەریەک لە ڤلادمیر پوتینی سەرۆکی روسیا و کیم جۆن ئونی سەرۆکی کۆریای باکور پاش گوێگرتن لەگۆرانی کلاسیکی روسی (بلاک ئایس) و گۆرانییەکی کۆری بەناوی (فەرماندەی مەزن) یەکی دیارییەکی گرانبەهایان پێشکەشی یەکتری کردوە 
دیارییەکەی کیم شمشێرێکی کۆنی کۆریی بوە و پوتینیش شمشێرێکی گرانبەهای ئەسپسواری روسی و ژەمێک چای تایبەتی پێشکەش کردوە کە توانێت لەناو شەمەندەفەرەکەی بەکاریبهێنێت.
سەرۆکی روسیا و کۆریای باکور وەک ئاماژەیەک بۆ رەسەنیەت و شانازیکردن بەرابردوی خۆیان جگەلە شمشێر هیچ چەکێکی مۆدێرنیان پێشکەشی یەکتری نەکردو دواتریش بەپێی کەناڵی فەرمی حکومەتی روسیا کیم جۆن ئون پشتگیری تەواوی خۆی و گەلی کۆریای بۆ پوتین دوپاتکردۆتەوە.

كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی نێوان كیم و پۆتین لە دورگەی ر‌وسكی سەر بە شاری ڤلادیڤوستوك-ی روسیا ئەنجامدرا و تێیدا هەردولا جەختیان لەسەر ئارامی و سەقامگیری ناوچەكە كردوەتەوە و لەوباریەوە پوتین رایگەیاندوە، “گفتوگۆیەكی پڕ لە واتایان ئەنجامداوە”.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام