جێری کوشنەر راوێژکاری کۆشکی سپی و راسپێردراو بۆ ئامادەکردنی پلانی ئاشتی ئیسرائیل-فەلەستین رایگەیاند دوای رەمەزان دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا پلانەکە رادەگەیەنێت.

بەپێی هەواڵێکی ئێن بی سی نیوز، ئەمرۆ سێشەممە جێری کوشنەر کە زاوای ترەمپ و راوێژکاری کۆشکی سپییەو راسپێردراوە بۆ ئامادەکردنی پلانی ئاشتی ئیسرائیل-فەلەستین رایگەیاند دوای رەمەزان دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا پلانەکە رادەگەیەنێت.

پلانەکەیان بەتێڕوانینێکی ئاشتیانە لەنێوان هەردولا نوسراوە

کوشنەر زانیاری زیاتری لەبارەی پلانە چاوەڕوانکراوەکەوە خستەڕو رایگەیاند پلانەکەیان بەتێڕوانینێکی ئاشتیانە لەنێوان هەردولا نوسراوە و چارەسەری ناکۆکییەکانی نێوانیانی خستۆتەڕو.

پلانەکە چڕوپڕە و کۆتایی ساڵی 2018 ئامادەبوین بۆ راگەیاندنی بەڵام بەهۆی هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیلەوە دواخرا

هاوکات لەچاوپێکەوتنێکدا کە لەلایەن تەلەفزیۆنی (TIME 100)ی نیۆرکەوە بۆی رێکخرابو کوشنەر وتی پلانەکە چڕوپڕە و کۆتایی ساڵی 2018 ئامادەبوین بۆ راگەیاندنی بەڵام بەهۆی هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیلەوە دواخرا.

راستەوخۆ پاش چاوپێکەوتنەکە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاو خەزوری کوشنەر لەتویتێکدا چاوپێکەوتنەکەی بەسەرکەوتو لەقەڵەمداو رایگەیاند خۆشحاڵە کە خەڵکی وەها زیرەک خزمەتی وڵاتەکەی دەکات.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام