لەبەریتانیا ئامادەبووانی شانۆیەكی كۆمیدی  لەسەر مردن تووشی شۆك بوون ، كاتێك بینیان ئەو كەسەی شانۆ كۆمیدییەكە پیشكەش دەكات بەراستی گیانی لەدەستداوە.

بەگوێرەی رۆژنامەی  ” The Endependent”ی بەریتانی ، ئیان كۆگینتۆ ئەكتەری كۆمێدی لەكاتی لەسەر تەختەی شانۆ و لەیەكێك لە هۆلەكانی شانۆی شاری ئۆكسفۆرد لە بەریتانیا لەكاتی پێشكەشكردنی چەند دیمەنێكی پیكەنیناوی لەسەر مردن بەناوی “ستاند ئەپ كۆمێدی” گیانی لەدەستدا .

قسەكەڕی بەناوی “ساوز سێنتڕاڵ” بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری فریاگوزاری، باسی لەوە كردووە سەعات ١٠ ی شەو فریاگوزارەكانیان بانگ كراون ، بەڵام لەكاتی چوونیان دەركەوتووە، كە كۆگینتۆ لەسەر  جێگاكەی گیانی لەدەستداوە.

كۆگینتۆ بۆ ماوەی ٥ خولەك و بێ هیچ جوڵەیەك لەسەر كورسییەك دانیشتووە ، تا ئامادەبووان وابزانن ئەوە بەشێكە لەدیمەنە كۆمیدییەكە و ئەكتەرەكە گاڵتە لەگەڵ ئامادەبووان دەكات ، بەڵام دواتر دەركەوتووە، كە لەراستیدا بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستداوە.

رۆژنامەی The Endependent” ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە شانۆكارێكی كۆمێدی تریش لەهەمان بارودۆخدا گیانی لەدەستداوە كە ئەویش تۆمی كۆپەر ە كە لەكاتی پێشكەشكردنی نواندنێكی كۆمێدی لەسەر شاشەی تەلەفزیۆن لەساڵی ١٩٨٤ گیانی لەدەستدا ، كە لەوكاتەدا بینەران وایانزانی كە ئەكتەرەكە گاڵتە لەگەڵ بینەران دەكات.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی

تایبەتمەندییەکان: هەمەڕەنگ

زیادکردنی وەڵام