پەرلەمانتارێكی كورد رەتیدەكاتەوە یەك بەرمیل نەوتی هەرێم رادەستی كۆمپانیای سۆمۆ كرابێت.

ئەمڕۆ بلێسە جەبار فەرمان ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: ماوەی چەند رۆژێكە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستی بە هەناردەكردنی نەوت كردوە لەلایەن كۆمپانیای سۆمۆوە.

یەک بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ نەکراوە

 

لە بەرامبەردا ئێوارەی ئەمڕۆ غالب محەمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق رەتیكردەوە هەرێم نەوتی رادەستی سۆمۆ كردبێت و وتی:”یەک بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان رادەستی عێراق ( کۆمپانیای سۆمۆ)  نەکراوە”

غالب محەمەد ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە و سامانە سروشتیەکان لە پەرلەمانی عیراق وتیشی: دوای بەدواداچون و قسەکردنمان لە گەڵ بەرپرسانی سۆمۆ ڕایانگەیاند کە پێش هەفتەیەک بەرپرسانی هەڕێم بەڵێنیانداوە بە وەزیری نەوتی عیراق کە 250  هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا رادەست بکەن بە سۆمۆ، بەڵام هەتا ئێستا یەک بەرمیل نەوتی هەرێم رادەستی سۆمۆ نەکراوە”.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام