بەپێی راپۆرتێكی نوێی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، بە مەبەستی پارێزگاریكردن لە سەرۆكی وڵاتەكەی لەكاتی گەشتكردنیدا، روسیا سیستەمی دیاریكردنی پێگە (GPS) بەشێوەیەكی بەرفروان تێكدەدات.

ناوەندی توێژینەوەی بەرگری پێشكەوتوی ئەمریكا كە بنكەی سەرەكی لە واشنتن-ە، لە ئەنجامی توێژینەوەیەكیدا لەبارەی دەستكاریكردن و فریودان لە سیستەمی دیاریكردنی پێگە (GPS) كە توێژینەوەكە ماوەی ساڵێكی خایاندوە ئاشكرایكردوە، روسیا ئەو سیستەمە تێكدەدات
بەپێی دەرەنجامی ئەو توێژینەوەیەی ئەمریكا كە لە تشرینی دووەمی ساڵی 2018 كۆتاییهاتوە، روسیا سیستەمی دیاریكردنی پێگە (GPS) لەگەڵ سیستەمی جیهانی مانگی دەستكردی دەریایی ناسراو بە (GNSS) بەشێوەیەكی بەرفراوان تێكدەدات.

راپۆرتەكە لەسەر بنەمای ئەو زانیاریانەی لەلایەن مانگە دەستكردە گشتیەكان كە لە لایەن خەڵكەوە بڵاوكراونەتەوە بنیادنراوە و دەریخستوە، ئەو تاكتیكە لە هەریەك لە وڵاتانی روسیا و ئۆكرانیا و سوریا لەكاتی گەشت و سەفەرەكانی ڤلادیمیر پوتین-دا بەكاردەهێنرێـت.

بەگوێرەی راپۆرتەكەی ئەمریكا، ئامانج لەو پرۆسەی سەرلێشێواندن و تاكتیكە، دوركەتنەوەی فڕۆكە مەدەنیە بێمۆڵەتەكانە بۆ ئەو شوێنەی ڤلادیمیر پوتین سەردانیدەكات.

ئەو كارەی لە سیستەمەكانی (GPS) و (GNSS) دا ئەنجامدەدرێت، بەمەبەستی پاراستنی سەرۆكی روسیایە لە هەر ئەگەرێكی هێرشكردن لەلایەن هەر فڕۆكەیەكەوە و راپۆرتەكە دەڵێت: “روسیا بەمەبەستی پاراستنی بەرپرسە باڵاكانی تەكنەلۆژیا بەكاردەهێنێت”.

هاوكات ئەو تاكتیكانەی لە هەردو سیستەمی دیاریكردنی پێگەكاندا لەلایەن روسیاوە بەكارهێنراوە، بەپێێ راپۆرتەكە بۆ پارێزگاریكردن لە شوێن و پێگە هەستیار و ستراتیجیەكانی مۆسكۆ-ی پایتەختی روسیا و ناوچەكانی نزیك لە دەریای رەش-یش بەكاردەهێنرێن.

رونیشیركردوەتەوە بەهۆی كەمی گەشتكردنەكانی پوتین، ئەو سەرلێشێواندن و تێكدانانەی لەكاتی گەشتەكانی پوتین-دا رودەدات بە بەراورد بە تێكدانی سیستەمەكە بۆ پاراستنی ناوچە و شوێنە هەستیارەكانی روسیا كاریگەری كەمترە و تێكدانی سیستەمەكە بۆ پاراستنی پێگەكان بێزاركەرە چونكە بەشێوەیەكی بەردەوام سەر لە بەكارهێنەرانی سیستەمەكە دەشێوێنێت.

لە راپۆرتەكەدا هاتوە، تێكدان و سەرلێشێواندنی مانگە دەستكردەكان بۆ پاراستنی ئەو پێگە و ناوچانە كاریگەری لەسەر ژمارەیەكی زۆر لە ئامێرەكان هەیە و بەردەوامیش ژمارەكە لە زیادبوندایە.
ئاماژە بەوەشكراوە، نزیكەی 10 هەزار حاڵەتی سەرلێشێواندنی دامەزراوەكانی دیاریكردنی پێگە لە 10 ناوچەی جیاواز ڕویداوە و راپۆرتەكە رونیشیكردوەتەوە ئەو تێكدانە كاریگەری لەسەر هەزار و 311 دامەزراوەی گەڕیدەی مەدەنی هەبوە.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام