بە بەرزیی “شاهۆ”بەفر باریوە

هەورامان بەرگی بووکی پۆشیوە

بڕوانە “تەتە”، “داڵانی”،”ڕشکاو”

ئەگێڕن بەزمی شایی تا “ئێڵاو”

هەموو پێکەوە هەڵپەڕکێیانە

ئەبەخشن مژدە بەم کوردستانە

ئەڵێن: دە ڕابن ،خەڵکە بەهارە

شایی مەزنتر، چاو ئینتیزارە

ئەمساڵ بەهارمان سەدڕەنگ ئەنوێنێ

کیژی نەورۆزیش خۆی ئەخەمڵێنێ

ئەڵێ: خەم لاچۆ،بەسیەتی ئازار

ئەمڕۆ نا ،سبەی،هەر دەبین ڕزگار

 

وشەیەک: ئەو چەند ناوەی لە نێو جووت کەواندا هاتوون،ناوی چەند لووتکە و چیایەکی سەرکەشی هەورامانن.هەروەها تابلۆ هونەرییەکە،بەرهەمی شێوەکاری بەناوبانگی کورد “ڕێبوار سەعید”ە.

تایبەتمەندییەکان: هۆنراوە

زیادکردنی وەڵام