هاوسەرۆكی هەدەپە رایگەیاندوە سەركەوتنی كاندیدەكەی جەهەپە لە ئیستەنبوڵ پەیوەندی هەیە بە دەنگدانی سێ ملیۆن كوردەوە.

سه‌زایی ته‌مه‌لی هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتی گه‌لان (هەدەپە) رایگەیاند: دەبێت كاندیدانی جەهەپە بزانن كە سەركەوتنی ئەوان پەیوەندی بە دەنگی كوردەوە هەیە لە ئیستەنبوڵ و ئەنقەرە، ئه‌گه‌ر ئه‌کره‌م ئیمام ئۆغڵۆ له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ سه‌رکه‌وتن بەده‌ستبهێنێت دەبێت بزانێت که‌ ده‌نگدانی 3 ملیۆن هاوڵاتیی کوردی دانیشتوی ئیسته‌نبوڵ هۆکاری سه‌رکه‌وتنی بوه‌، ئه‌گه‌ر مه‌نسور یاواش کاندیدی پارتی گه‌لی كۆماری (جەهەپە) له‌ ئه‌نقه‌ره‌ سه‌ربکه‌وێت ده‌بێت بزانێت که‌ ده‌نگی لایه‌نگرانی هەدەپە هۆکاری سه‌رکه‌وتنه‌که‌ی بوە”.

نادیده‌گرتنی کورد و لایه‌نگرانی هەدەپە و نادیده‌گرتنی هاوڵاتییانی ئه‌نقه‌ره‌ ناتوانێت سیاسه‌ت به‌ره‌وپێشه‌وه‌ ببات

 

هاوسەرۆكی هەدەپە هۆشداریشی داوەتە كاندیدەكەی ئەنقەرەی جەهەپە و دەڵێت: “ئه‌مه‌ ڕاستییه‌، مه‌نسور یاواش کاندیده‌که‌ی (جەهەپە) له‌ ئه‌نقه‌ره‌ به‌ نادیده‌گرتنی کورد و لایه‌نگرانی هەدەپە و نادیده‌گرتنی هاوڵاتییانی ئه‌نقه‌ره‌ ناتوانێت سیاسه‌ت به‌ره‌وپێشه‌وه‌ ببات”.

داواش لە كاندیدەكەی ئیستەنبوڵی جەهەپە (ئه‌کره‌م ئیمام ئۆغڵۆ) دەكات كە لەئەگەری سەركەوتنی كورد نادیدە نەگرێت و ئەگەر سیاسەت بەبێ لەبەرچاوگرتنی كورد بكات هیچ ئەنجامێكی نابێت”.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام