پاش کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە ئەسیوبیەکە بەرهەمی کۆمپانیای ( بۆوینگ) چەندین وڵات فرۆکەکانی بەرهەمی ئەو کۆمپانیایان راگرت.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمرۆ سێ شەممە 12/3/2019  پاش کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە ئەسیوبییەکە کەبەرهەمی کۆمپانیای (بۆوینگ)ی ئەمریکی بو، چەندین وڵات لەنێوانیاندا ئوستورالیا و سینگاپۆر و مالیزیا و عەممان بەکارهێنانی فڕۆکەی ( بۆوینگ  737 MAX ) یان راگرت.

هێشتا ئەنجامی دو سندوقە رەشەكەی ناو فرۆكەكە رانەگەیەندراوە

 

بڕیاری راگراتنی بەرهەمەکانی بۆوینگی فرۆکەوانی لەکاتێکدا هێشتا ئەنجامی زانیارییەکانی دو سندوقە رەشەکەی رانەگەیەندراوە.

کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە ئەسیوبییەکەی رۆژی یەک شەممەی رابردو کەلەجۆری (بۆوینگ ماکس) لەکاتێکدایە پێنج مانگ بەرلەئێستا فڕۆکەیەکی دیکەی بۆوینگ لە ئیندۆنیزیا کەوتەخوارەوە، ئەوەش وەک زەنگێکی هۆشیارکەرەوە بو بۆ کۆمپانیاکانی پیشەسازی فرۆکەوانی و بەهۆیەوە زیانی ملیۆنان دۆلاری پێگەیاندن.

پسپۆڕانی پیشەسازی فرۆکەوانیش پێیانوایە هێشتا زوە بۆئەوەی بڕیاربدەین کە ئەو دو روداوە پەیوەندییان بەیەکەوە هەیە یان نا، لەبەرئەوەی زۆر جار دو یان سێ روداوی هاوشێوە رودەدەن دوای دەردەکەوێت هۆکارێکی دیکەی لەپشتەوەیە کە پەیوەندی بەخاوەن کۆمپانیاکانەوە نیە.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام