بەگوێرەی ڕێكخراوەكانی بواری شەفافییەتی نیودەوڵەتی گەورەترین فەزیحەی بردنی ماڵی گشتی لە ئێران ڕوویداوە كە تێیدا ١٤ بەرپرسی ئێرانی كە لەناویاندا فەرماندەكانی سوپای پاسدارانی ئێرایش هەن دەستیان هەبووە لە بردنی ٣٨ ملیار دۆلاری ئەو وڵاتە.

دەزگاكانی ڕاگەیاندنی ناوخۆی ئێران باس لەوە دەكەن كە بەپێی لێكۆڵینەوەكانی دادگای ئابووری ئێران  دەركەوتووە، كە بەرپرسی پێشووی بانكی سەرمایە و خاتوونێك لەسوپای پاسداران تۆمەتباری سەرەكین لە بابەتی سپی كردنەوەی پارە .

دادگای ئابووری لە ئێران لە بەیاننامەیەكیدا ١٤ كەسی تۆمەتبار كردووە كە لەناویاندا فەرماندەی سوپای پاسدارانیش هەن،  بەوەی دەستیان هەبووە لە سپیكردنەوەی بڕی ٧ ملیار دۆلار  ، كە بە قسەی شارەزایانی ئابووری ئەوەش گەورەترین پرۆسەی سپیكردنەوەی پارەیە لە جیهاندا

ئافرەتێك لەناو سوپای پاسدارانی ئێران بەناوی” مەرجان شێخ ئیسلامی”  دوای ئەوەی ناسنامەی زیاتر لە ٢٠ دەوڵەتی جیاوازی ساختە كردووە و بۆتە گەورەترین بازرگانی خانوبەرە لە كەنەدا و بەریتانیا ، كە هەندێ ڕاپۆرت باس لەوە دەكەن كە ئەو ئافرەتە بەهۆی ئەو پەیوەندییانەی بەهەندێ كەسایەتی سیاسیی باڵا هەیبووە كاری لەسەر سپیكردنەوەی پارەی نەوتی ئێرانی كردووە لە بازاڕەكانی جیهاندا .

هەرچی بەڕێوەبەری پێشووی بانكی ” سەرمای” یە ، لەژێر سەرپەرشتی سوپای پاسداران دەیان هەژماری جیاوازی بانكی بەناوی جیاوازەوە لە بانكی جیاواز و وڵاتی جیاواز كردۆتەوە ،كە ئیشیان گواستنەوەی پارە بووە لەڕێگای ئەو هەژمارانەوە .

سەرچاوەیەكی ئێرانی باسی لەوە كردووە كە دەزگا ئەمنییەكان و دەسەڵاتدارانی دادوەری ئەو وڵاتە چاودێری بەڕێوەبەری بانكی ” سەرمایە “یان كردووە و لەكاتی هەوڵی دەرچوونیشی لە ئێران دەستگیر كراوە ، لێكۆڵینەوەكانی دواكاری گشتی و دەزگا ئەمنییەكان ئەوەیان بۆ دەركەوتووە كە جگە لەو ٧ ملیار دۆلارەی پێشتر ئاماژەی بۆ كرا ، ئێستا ٣٨ ملیار دۆلاری تریش لای ئەو كەسانەیە كە حكوومەت و وەزارەتی نەوتی ئێرانی بەرهەمە نەوتییەكانیان داونەتێ تاوەكو ساغی بكەنەوە و پارەكەی بگێڕنەوە كە بەقسەی ئەو سەرچاوەیەئەو كەسانە هێشتا لەدەرەوەی ئێرانن.

باس لەوەش دەكرێت كە بارەگای خاتەمول ئەنبیا سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران كە پرۆژەكانی سوپای پاسداران لەناوە و دەرەوەی ئێران جێبەجێ دەكات ئەویش تێوەگلاوە لەو مامەڵە نایاساییانە ، ئەمەشە كە ( مەرجان شێخ ئیسلامی ) لەو بابەتە تێوەگلاندووە ، هەروەك تائێستاش لێكۆڵینەوەكان بەردوامن لەسەر ڕاددەی تێوەگلانی هەندێ ئەفسەری باڵای ئەو دەزگایە لەو پرۆسەی بردنی ماڵی گشتییە .

بەگوێرەی پۆلێنبەندی ساڵانەی  ڕێكخراوی شەفافیەتی نێودەڵەتی لەكۆی ١٧٨ دەوڵەتی جیهان ئێران لەریزی ١٤٦ هەمین دەوڵەتە لەڕووی شەفافیەتەوە ، لەو ڕووەوە ڕێكخراوەكە هۆشداری داوە بە ئێران كە یاسای ئەوتۆ لەبواری شەفافیەت دەربكات كە ڕێگری لەو پرۆسەیە بكات.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام