ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا لەبەیاننامەیەکیدا ڕایگەیاندوە “نوێنەری 85 وڵات و ژمارەیەک ڕیکخراوی نێودەوڵەتی لە سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی پشتیوانیکردن لە داهاتووی سوریا و ناوچەکە.
‌ئاژانسی ئیسنا-ی ئێرانی باوکردووەتەوە “ئەم کۆنفڕانسە هەموو لایەنەکانی قەیران لە سوریا و دۆزینەوەی ڕێگاچارەکان و باشترکردنی دۆخی یارمەتییە مرۆییەکان و بەهێزترکردنی گەشەپێدانی ناوچەکە جەخت لێدەکاتەوە، کە ئەمە گرنگرین دانیشتن لەبارەی سوریاوە دەبێت، کە تا ئێستا پشتی بەیارمەتی وڵاتانیی دراوسێی وەکوو ئەردەن و تورکیاو هەندێک ڕێکخراوی مرۆیی تر بەستبوو.

یەکێتی ئەوروپا لەبەیاننامەکەیدا ئاماژیە بەوەداوە  “دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی ئەم کۆنفڕانسە، کە بڕیارە 14ی مانگ بەڕێوە بچێت، 85وڵات و ڕێکخراو لە ئاستێکی بەربڵاودا پێکەوە کۆ دەکاتەوە، تا هەموو جەمسەرە سیاسی ومرۆیی و گەشەپێدانی ناوچەکە لێکدانەوە بۆ بکات”.
ئاژانسی سپۆتینگ ئەوەش وتوە “لەم کۆنفڕانسە جگە لە وڵاتانی ئەوروپا هەندێک وڵات یتری وەکوو ئوستڕالیا، جەزائیر، بەحرەین، میسر، هیندستان، ئێران، ئەردەن، قەزاقستان، چین، کوەیت، لوبنان و ئیمارات، عەمان، پاکستان، ڕوسیا، سعودیا، تورکیا و ئەمریکاش لە پاڵ وڵاتانیتری ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا ئامادە دەبن”.

کەبەپێی هەواڵی سەرچاوەکان لەبارەی ئەم دانیشتنەوە، نوێنەرانی حکومەتی سوریا بۆ ئەم کۆنفڕانسە بانگهێشت نەکراون.

دووەمین کۆنفڕانسی ئاوەدانکردنەوەی سوریا کە لە ساڵی ڕابردوو لە مانگی ئەپڕیڵ-دا بەڕێوەچوو، نوێنەرایەتی 57وڵات بەشدارییان تیادا کرد-کە لەو کۆنفرانسەدا دا  توانرا 3.5ملیار یۆرۆ بۆ ساڵی2018و هەروەها 3.4ملیار یۆرۆ بۆ ماوەی ساڵانی 2019 تا 2020 کۆبەکەنەوە، کە لە پاڵ ئەمانەشدا 17.2ملیار یۆرۆ هەندێک دامەزراوەی نێودەوڵەت تر – ئەو پارەیان بەسوریا وەک قەرزێک پێشکەشکردووە.
وەرگیران: یاسین نادر

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام