شه‌ڕڤانانى یه‌كینه‌كانى پاراستنى ژنان “یه‌په‌ژه‌”،  له‌گه‌ڵ ئۆپراسیۆنى گه‌رده‌لولى جه‌زیره‌ و له‌ نزیك سنوره‌كانى شه‌ڕ یادى 8ى مارس، رۆژى ژنانی جیهانیان كرده‌وه‌.

ئاریا قامیشلۆ، فه‌رمانده‌ى یه‌كینه‌كانى پاراستنى ژنان “یه‌په‌ژه‌” رایگه‌یاند، ئێمه‌ له‌ كاتێكدا رۆژى ژنانى جیهان ده‌كه‌ینه‌وه‌، له‌ هه‌مانكاتدا شه‌ڕڤانه‌كانى یه‌كینه‌كانى پاراستنى ژن ، به‌رده‌وامین له‌ پاكردنه‌وه‌ى چه‌كدارانى رێكخراوى داعش له‌ باكور و رۆژهه‌ڵاتى سوریا.

شه‌ڕڤانان له‌م رۆژه‌دا به‌ڵێنى به‌رخۆدان دوپاتده‌كه‌نه‌وه‌

فه‌رمانده‌ى یه‌كینه‌كانى پاراستنى ژنان “یه‌په‌ژه‌” ده‌شڵێت، شه‌ڕڤانان له‌م رۆژه‌دا به‌ڵێنى به‌رخۆدان و درێژه‌دان به‌ رێگه‌ى شه‌هیدان و خه‌باتى گه‌لى كورد له‌ رۆژئاڤا دوپاتده‌كه‌نه‌وه‌.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام