رێکخەری پارتی دەسەڵاتداری بریتانیا پێشنیاری یەکێتی ئەوروپای بۆ شکاندنی وادەی گفتوگۆکانی پەیوەندیدار بەپرسی برێکست رەتکردەوە و رایگەیاند، مەترسی دەخاتە  بەردەم پاراستنی یەکێتی وڵاتەکەی.

بەپێی هه‌واڵێكى ئاژانسی رۆیتەرز، رێکخەری پارتی پارێزگارانی دەسەڵاتدار لەبریتانیا رایگەیاند، پێشنیاری یەکێتی ئەوروپا بۆ شکاندنی دوا وادەی دەستپێکردنی گفتوگۆکانی پەیوەندیدار بەپرسی جیابونەوەی بریتانیا رەتدەکەنەوە لەبەرئەوەی مەترسی بۆ یەکێتی خاکی وڵاتەکەی دروستدەکات.

بریتانیەکان سیاسەتی دڵنیایی سنورەکان رەتدەکەنەوە و پێیانوایە ئەم سنورە بۆ هەمیشە بریتانیا لەناو رێکەوتنە بازرگانییەکانی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپادا دەهێڵێتەوە

پرسی بەکراوەیی هێشتنەوەى سنورەکانی ئایسلەندای سەر بە ئێرلەندا لەنێوان بریتانیا و یەکێتی ئەوروپا یەکێکە لەو پرسانەی کە تائێستا وەک گرفتێک لە نێوان لەندەن و برۆکسلدا ماوە و بریتانیەکان سیاسەتی دڵنیایی سنورەکان رەتدەکەنەوە و پێیانوایە ئەم سنورە بۆ هەمیشە بریتانیا لەناو رێکەوتنە بازرگانییەکانی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپادا دەهێڵێتەوە.

لای خۆشییەوە، میشیل بارنیەر سەرۆکی شاندی دانوستکاری یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، بریتانیا پاش دەرچونی لە یەکێتی ئەوروپا دەتوانێت تاک لایەنانە و بەبێ گەڕانەوە بۆ رەزامەندی وڵاتانی ئەوروپا بڕیاری دەرچون لە یەکێتیە بازرگانییەکانی ئەوروپا بدات.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام