ئەندامێکی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا ئاشکرایدەکات کە لەلایەن بەرپرسێکی باڵای هێزی هەوایی وڵاتەکەیەوە دەستدرێژی سێکسی کراوەتەوە سەر.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری ( سی ئێن ئێن)، ئەمڕۆ پێنج شەممە 7/3/2019 سیناتۆر مارسا مکساڵی کە یەکەمین فڕۆکەوانی ژن بوە فرۆکەی جەنگی لەکاتی شەڕدا بەکارهێناوە رایگەیاند لەوکاتەی لە هێزی هەوایی ئەمریکا کاریکردوە لەلایەن گەورە بەرپرسێکی هێزی هەوایی ئەمریکاوە دەستدرێژی سێکسی کراوەتەسەر.

میکساڵی تەمەن 52 ساڵ و سیناتۆری کۆمارییەکان لەویلایەتی ئاریزۆنا لەمیانەی کۆبونەوەی کۆمسیۆنی خزمەتگوزارییە سەربازییەکان کە تایبەت بو بە کەیسەکانی دەستدرێژی سێکسی لەخزمەتگوزاری سەربازیدا ئەوەشی ئاشکراکرد لەوکاتەدا کە دەستدرێژی سێکسی کراوەتەسەر سکاڵای تۆمارنەکردوە لەبەرئەوەی هەستی بەشەرم کردوە و پەشۆکاوە.

لەساڵی 2017 دا (6800) شەش هەزار و هەشت سەد حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی لەکەرتی سەربازی ئەمریکادا تۆمارکراوە و ساڵی رابردوش رێژەکە دە هێندە زیادیکردوە.

هەست بەشەرمەزاری دەکەین بەرامبەر ئەو کارەی بەرامبەر سیناتۆر کراوە

 

ئەو سیناتۆرە ژنەی ئەمریکا رەخنەی توندی لە سیستمی هێزی هەوایی وڵاتەکەی گرت و رایگەیاند ئەوکاتەی ئەوکارەی بەرامبەرکراوە وەک هەزاران ژنی دیکە متمانەی بەسیستمەکە نەبوە کە بەداواکەیەوە دەچن و ئێستاش خۆی بەقوربانی دەستی ئەو سیستمە دەزانێت.

لای خۆشییەوە وتەبێژی هێزی هەوایی رایگەیاند ئەوەی سیناتۆر میکسال ئاشکرایکردوە پێشێلکردنی تەواوی یاسا و بڕگەکانی ئەخلاقیاتی هێزی هەواییە و هەست بەشەرمەزاری دەکەین بەرامبەر ئەو کارەی بەرامبەر سیناتۆر کراوە.

وتیشی: هەمو لەپشتی ئەو و قوربانیانی دیکەی دەستدرێژی سێکسی دەبین بۆ روبەروبونەوەی ئەو تاوانەی بەرامبەریان کراوە.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام